س. اسفند ۶ام, ۱۳۹۸

Kurdistan Independence Movement

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

ماددەی یەکەم بۆ دەنگدان و تێبینی … یاسای پێشنیاریی کۆماری کوردستان

یاسای بنەڕەتیی کۆماری کوردستان
ماددەی 1
دەوڵەتی کوردستان،کۆمارێکی نەتەوەیی، لائیک، دێموکرات و کۆمەڵایەتیە و باوەڕمەندە بە
بەرابەری و مافی مرۆڤ. دەوڵەت، ئەساسی بەرابەری لە بەرانبەر یاسا دا بۆ سەرجەم
شارۆمەندان بە بێ لەبەر چاو گرتنی نەژاد ، ڕەگەز و مەزهەب دەپارێزێ و ڕێز لە هەموو بیر
و باوەڕەکان دەگرێ.
ئاڵای کۆماری لە سێ ڕەنگی سوور، سپی و سەوز پێکهاتووە و هێمای خۆری زەرد لە ناوەڕاستی
ئاڵا جێگیرە. سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب ە . دروشمی کۆماری،دێموکراسی،
ئازادی و بەرابەری یە .
ئەسڵ و ئەساسی کۆماری لە سەر بنچینەی دەسەڵاتی خەڵک بە سەر خەڵکدا بنیات نراوە و لە
لایەن خەڵکەوە و بۆ خەڵک بەڕێوە دەچێ.