ئامانجی کونفرانسی وەرشەو چییە ؟

:نووسینی
وانکۆ کوردستانی

بڕیارە لە ١٣ و ١٤ فێبرەوەری کونفرانسی وەرشەو لە لێهستان سەبارەت بە کێشەکانی خوەرهەڵاتی ناوین بەرێەوە بچیت .رێکخەری ئەم دانیشتنە ئامریکا و لێهستانە وتا ئێستا نزیکەی هەفتا دەوڵەت بانگ کراوە ، ئایا چەند وڵات بەشداری بکەن هێشتا دیار نیە .  فرەێک لە گروپگەڵ نەیاری رژیم ئێران پێیان وایە ئەم کونفرانسە دژی رژیم ئێرانە و رەنگە ئامریکا گەرەکی بێ دواتر رژیمی مەڵاکان لە ئێران بگوڕێ …. بەڵام شالیاری دەرەوەی ئامریکا بە ئاشکرایی دەڵی ئامانجی ئەم دانیشتنە دژایەتی لە تەک ئێران نیە بەڵکو لە بارەی کێشەکانی خوەرهەڵاتی ناوەراست ، ئێران ، تروریسم ، سوریە و یەمەن و ئەفغانستانە ….

لە راستیدا ئامانجی ئامریکا لەم دانیشتن و جوینە  هاوئاهەنگ کردنی ئوروپایە لە تەک سیاسەتەکانی خویدا بۆ فشار خستنە سەر رژیمی ئێران و بەڵکو رەفتاری رژیم لە ناوچەکە بگوڕێ نەک خودی رژیم . ئەگەریش نەتوانێ هەموو ئوروپا وەگەرد خوی هاورا بکات رەنگە دوو دەستەگی و درز بخاتە ناو یەکیەتی ئوروپا سەبارەت بە ئێران ، چون هێشتا هەموو ئوروپا وەگەرد پەیمان ناوکی ئێران بە ناو بەرجامن و دەست لە قازانجی داوبسەت وەگەرد ئێران هەڵناگرن  و لە تەک سیاسەتی ئامریکا سەبارەت بە ئێران ملپێچی ئەکەن و ئوروپا وەگەرد ئامریکا هاوکاری ناکات . ئامریکا گەرەکیە مەترسیەکانی دوخی ئێران و ئەفگانستان و سوریە بە هاوپەیمانانی ئوروپایی پیشان بدات و بە ئوروپایەکان بڵێ مەترسی پارچە پارچە بوونی ئێڕان و جەنگی ناوخویی ئێران و ناوچەکە هەیە ، و ئەمە چتێک نیە ئێوە و ئێمە گەرەکمان بێ . ئامریکا برسیەتی و بێکاری و ئاوسانی ئابوری ئێرانی دیوە و ئەزانێ بار و دوخی ئێران لە تەقینەوەدایە . ئامریکا و ئوروپا لە نا سەقامگیری ئەترسن و دیکتاتوریژه ناوچەکەیان پێ باشترە تا ئاژاوە و جەنگ .

هەم ئامریکا و هەم ئوروپا  پشتیوانی یەک پارچەیی ئێران، ئەفگانستان ،پاکستان، ئێراق و تورکیە و وڵاتانی خوەرهەڵاتی ناوەراستن ، هەرچەند پانئێرانیست و پان تورک و ئەرەب  بە پێچەوانەوە  ئامریکا و ئوروپا بەوە تومەتبار ئەکەن کە بە دوای پارچەبونی ولاتەکانیانن ، ئەویش بو سەرکوت کردنی گەلانی  ژێردەستە بە کار دەبەن … هەر ئامریکا تا ئیسە نەیهێشتوە ئەفغانستان و ئێراق دابەش بێ …

ئێستا ئامریکا نگرانە رژیم مەلاکان لە ناوخوی ئێران لە ناو بچێت و ئێران توشی جەنگی ناوخویی ببێ و پارچە پارچە ببێ وئەم جەنگە تەشەنە بسێنێ و ناوچەکانی ئێراق و تورکیەش بگرێتەوە و ئەمە چتێک نیە ئامریکا و ئوروپا گەرەکیان بێ چون لە بەرجەوەندیان نیە . ئەوان یەک پارچەیی ئێران و هەموو ولاتەکانی خوەرهەڵاتی ناوەراستیان دەوێ . ئیستا ئامریکا گەرەکیە ئەگەر هاتو رژیم ئێران لە ناوچوندا بوو زوو دەست تێوەردان بکات و نەهێڵێت ئێران پارچە پارچە ببێتەوە بەڵکو لە هەررەوشێکی نەخوازیاردا لەوێ ئامادە بێ و نەهێڵی دوخەکە لە دەستیان دەربێ  و هەر زوو بە دەست تێوەردانی سەربازی سیاسەتی خوی کە مانەوەی یەک پارچەیی ئێرانە لە ناوچەکە بسەپێنێ .

بەرنامە و ئەجێندای جوینی وەرشەو هاورا کردنی ئوروپایە وەگەرد سیاستەکانی ئامریکا سەبارەت بە ئێران و خوەرهەڵاتی ناوەراست . ئامریکا ئەترسێ رژیمی ئێران لە ناوەوە بپوکێتەوە و کونترولی بە سەر ئاسایشی ئێران نەمێنێ و ببێتە جەنگی ناوخویی ، چۆن ئوپوزسیونی راستەقینەی رژیم گەلانی فێدراڵ خوازو سەربەخو خوازی غەیر پارسە وەک کورد، بەلوچ. ئەرەب و ئازەری و تورکمان  نەک گروپ گەلی پرش و بڵاوی پارسی پان ئێرانیستی …  سیاسەتی رەسمی ئامریکاش ئەمە نیە ئەم گەڵانی فیدراڵچی غەیر پارس رژیم ئیسلامی بڕوخێنن . ئوپوزسیونی پارسی ئێرانیش یەکگرتو نین کە  بتوانن رژیم بروخێنن و دەسەڵات بگرن و متمانە بدەنە ئامریکا کە ئەتوانن رەوشەکە کونترول بکەن ، بۆیە ئامریکا هیوای بە ئوپوزسیونی ئێرانی نیە و خوی دەست بە کار بووگە کە لە کاتی پێویست دەست تێوردان بکات .  

لە ئێران چوار لایەن و بەرەی نەیار و ئوپوزسیون هەیە : ١- لایەنگرانی پادشایی و رەزا پالەوی کە رێکخراوەیکن ئەهلی بەربەرەکانی  دژی رژیم و خۆ خستنە خەتەر و زندان چون نین و لە دڵەوە دەخوازن و تەماوەرن، بەڵکۆ ئامریکا بچێت و رژیم لە ناو ببات و پێێان بڵێت فەرمون تەختی پادشایی ئامادەیە ،تازە لە رواڵەتیش رەزاپالەوی ئەڵێت ئێمە دژی هێرشی سەربازی بۆ گوڕێنی رژیمی ئێرانین ..ئەم رەزا پالەویە خوێ بە شا ئەزانێ و ئامادە نیە لە تەک گروپ گەڵی تری نەیارو ئوپوزسیون بە شێوەکی هاوسەنگ و بەرابەر دانیشتن و هاوپەیمانی بکات چۆن خوی بانتر لە ئوپوزسیون و خەڵک ئەزانێ …

٢ – گروپی موجاهێدێنی خەڵک کە لە تەک  گروپی پادشایی ئاویان بە یەک جوگە ناروا، رەنگە لە تەک گروپگەلی بچوکی چەپی و کوماری خواز بتوانن  هاوپەیمانی بکەن بەڵام تا ئێستا ئەوە پێش نەهاتوە . موجاهێدین خەڵک وەگەرد گەلانی فدراڵی خوازی غەیر پارسیش کێشەیان هەیە و ئامادە نین فێدرالیزمی نەتەوەیی قەبول بکەن و بویە لە تەک گروپ گەلی کورد و ئەرەب و بەلوچ و تورک هاوپەیمان نیە و بە تەنیاییش ناتوانن رژیم بروخێنن و یا بە تەنیایی حکومەت بکەن ، ئەگەریش وا پێش بێت دیسان حکومەتی دیکتاتوری و ملهوڕی دەبێ نەک دێموکراسی … ٣ گروپگەلی چەپ و کوماری خوازیش لاوازن و بە هۆی دەمارگرژی پان ئێرانیستی ناتوانن لە تەک گروپگەلی فێدراڵخوازی غەیر پارس هاوپەیمانی بکەن.گروپگەلی کمونیستی ئێران فرەتر پان ئێرانیستن تا کمونیست و دژی مافی چارەنوسی گەلانن.

 ٤ – گروپگەلی نەتەوەکانی غەیر پارس کە لە پارتەکانی کورد، ئەرەب، بەلوچ، تورکمان،لوڕ و تورک ئازەری پێک هاتوە ، ئەتوانن رژیم بروخێنن و سیستمی فێدرالیزی نەتەویی دامەرزێنن ، بەڵام سیاسەتی ئامریکا و ئوروپا دژی پارچە بوونی ئێرانە و هەر بویە تەنانەت بانگ کردن و دانیشتن لە تەک ئەم گروپانە نەکراوە و هەمیشە بن گوێ خراون . لابی رژیم ئێران و لابی پادشایی و هەمو ئوپوزسیون ئێرانچی لە ئامریکا پێکەوە دژی فێدراڵ بوونی ئێرانن .

سیاسەتی رەسمی ئامریکا یەک پارچەیی ئێرانە و بویە ئامادە نیە لە تەک گروپگەلی سەربەخو خوازی غەیر پارس هاوکاری یا تەنانەت کوبونەوە بکات . دانیشتنی وەرشەویش بۆ گوڕینی رژیمی ئێران نیە بەڵکو بۆ گورێنی رەفتاری رژیمی ئێرانە و هەروەها بە دەست هێنانی هاوکاری ئوروپایە ،بۆیە هیچ نوێنەرێک لە ئوپوزسیونی رەنگاورەنگی ئێرانی بۆ ئەم کونفرانسە بانگ نەکراوە . ئەم کونفرانسە وەکۆ کونفرانسی گوادلوپ لە ساڵی ١٩٧٩ بۆ ئامادە بون و هاوئاهەنگی ئامریکا و ئوروپایە گەر هاتو رژیم ئێران لاوازبوو یا کونترولی نەما ، ئەمان ئامادەبن و رێگە نەدەن ئێران پارچەپارچە بێتەوە وسەقامگیری ناوچەکە کەفێتە مەترسیەوە . لە ساڵی ١٩٧٩یش کە زانینان شا لاواز بووگە ، بریاریان دا زوو شا لا ببەن و حکومەت بدەنە دەستی خومەینی پێش ئەوەی جەنگ ناوخویی لە ئێران دەست پێ بکات و بویە ژنراڵ هایزریان هەنارد سپا و ئەرتەشی شا ئامادە بکات تەسلیمی شوڕش و خومەینی ببن ، نەوەکو ئێران دابەش ببێ  ئیتر گوشاریان خستە سەر شا وڵات بە جێ بێڵێ و ئەوێش زوو هەڵات ، بۆیە حکومەتی شا وا زوو روخا و کەس بڕوای نەدەکرد وا زوو بڕوخێ تەنانەت سەرانی شوڕشیش سەریان سوڕما . ئامریکا رازی بوو بە خومەینی بۆ ئەوە ئیران تیکەتیکە نەبێتەوە.. ئێستاش کونفرانسی وەرشەو بۆ ئامادەگی و هاوکاری ئامریکا و ئوروپایە بۆ کونترولی رەوشەکە ئەگەر هاتو رژیمی مەلاکان بەرگەی راپەرینی خەڵکی برسی نەگرت و روخا ئەمان ئامادە بن و رەوشەکە کونترول بکەن .

ئامریکا هومیدی بە ئوپوزسیونی پەرش و بڵاوی ئێرانی ناوەند خواز نیە و ئەزانێ ئەمانە ناتوانن دەورێ یەک مێز کۆببنەوە ،  بەڵام ئەگەر ئەم کونفرانسە بۆ کێشەی ئێران و روخانی رژیمە بوچی نوێنەرانێک لە گەڵانی ئێران بانگ نەکروان ؟ ئەمە جیگای پرسیارە و وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەبێ وەڵامی هەبێ . بویە بانگ نەکراون چون ئامریکا ئێستا لە بەرا پلانی گوڕینی رژیمی ئیسلامی نیە وجارێ پێویستی بە ئوپوزسیونی ئێرانی فشەکەر و جنێو فروشی نیە

هەروا کە وتم پلانی یەکەمی ئامریکا ئەوەیە رژیم ئێران رەفتاری بگورێت و بیتە سەر میزی وتوویژ و ئەو ١٢ بنوک و مەرجەی ئامریکا قەبول کات یا بە سەری بسەپێنن و ئامادە هەڵبژاردنیكی نیمە دیموکراتی وەکۆ ئێراقی بکەن … ئەگەر ئەمە نەچوە سەر پلانی دوەم کودتا و نیمچە کودەتایە لە ناو سپا و ئەرتەشی ئێرانە ، ئەگەر ئەمەیش روینەدا ، ئەو کات پلانی سەربازی و گوڕینی رژیم دێتە کایەوە بە جورێک ئێران دابەش نەبێ جارێ …

تەنیا کەسێک توانایی یارمەتی هەبوو و هەوڵی ئەدا یارمەتی ئوپوزسیون ئێرانی  بدا، شازدە مەمەد سئودی کوڕ سەلمان بوو ، بەڵام بە پیلانی قەتەر و تورکیە ئەویشیان خستە ناو داوی  مەرگی رۆژنامەوانێکی ئەخوانی ئەردوغانی بە ناو قاشقجی و لە هەمو لایکەوە ‌هێرش کرایە سەری، لە تورکیە و قەتەر بیگرە تا ئێران و ئامریکا ، تا رادەێک سەنای ئامریکا بلاوکی ئێدانە کردنی مەمەدی بلاو کردەوە .جێگەی سرنجە هەر مانگ و هەر ساڵ دەیان رۆژنامەنوس وئازدیخواز لە لایەن حکومەتی تورکیە و ئێرانەوە ترور دەکرین و ئامریکا و ئەنجومەنی سەنا هیچ نایژێن، بەڵام بو سەرکوتی مەمەد و لە چالاکی خستنی مەمەد سەلمان سئودی ، هوشداری پێ ئەدەن . بۆ ئەوە هەوڵ نەدات پشتیوانی ئوپوزسیونی گەلانی ئێران بدات نەوەکۆ ئێران دابەش بێت . کوشتنی قاشوقچی پلانێک بوو بو لە چالاکی خستنی مەمەد و کونتروڵ کردنی کە پای لە بەڕەکەی خوی درێژترەوە نەکات.     

هەڵویستی گەڵانی غەیر پارس

شا بۆ ئەوە خەڵکی پارس و ئێرانی بە دەور خوێ کو بکاتەوە هەمیشە ئەیوت ئەگەر من لە دەسەڵات  و پادشایی نەمێنم ئەوە ئیتر ئێران دوای من دەبێتە ئێرانستان واتە ئێران دابەش ئەبێ بە چەند وڵات .ئێستا کوماری ئیسلامی و لایەنگرانی پادشایی و پان ئێرانستی راست و چەپیش هەر ئەم قسە دوو پات ئەکەنەوە و خەڵک لە مەترسی دابەش بوون ئەترسنن  ، شا چوو و ئێران نەبوە ئێرانستان، شا نەیدەزانی ئێران ئینگلیس رێکی خستوە و ئینگلیس و ئامریکا ناهێڵێن ببێتە ئێرانستان تا ئەو جێگە بتوانن . بەڵا دەزانین هەمو چتێکیش نیە لە دەست و کونترولی ئامریکا بۆ هەمیشە ، گەلانی کورد و ئەرەب ئەهواز و بەڵوچ و تورک ئازەری دەبێ ئامادە بن هەر کات دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی لاواز بوو ناوچەکانی خویان ئازاد کەن و گەلانی خویان رێکخەن و چەکدار کەن و نەهێڵین جارێکتر سپای ئێرانی بێتەوە ناوچەکانیان داگیر بکات .گەلانی غەیر پارس دەبێ بروایان بە هێزی خویان هەبێ و بوونی خویان بسەلمێنن تا دەرەوەیش ناچار بە قەبول کردنیان بن . تەنیا یەکیەتی گەلانی کورد ، ئەرەب. بەلوچ، ئازەری و تورکمان و لورە ئەتوانێ فێدرالی و دیموکراسی و ئازادی دابین بکات .

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.