س. اسفند ۶ام, ۱۳۹۸

Kurdistan Independence Movement

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بەشداریی هەیئەتێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە سمیناری بێرلین


کوردناسیۆن: سمینارێک لە ژێر ناوی شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە بۆ ڕۆژنامەنووس عەلی جەوانمەردی لە بێرلینی ئاڵمان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی ٢٠ی ڕێبەندان بەرانبەر بە ٩ی فێوریەی ٢٠١٩ی زایینی هەیئەتێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازنی کوردستان بە سەرپەرستیی جەماڵ پوورکەریم بەشدارییان لە سمینارێک لە ژێر ناوی شرۆڤەی گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکە دا کرد.

سمینارەکە سەرەتا بە دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان و سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد.

لە درێژە دا ڕۆژنامەنووس عەلی جوانمەردی باسێکی تێر و تەسەلی لە پێوەندی بە داهاتووی کوردستانی ڕۆژهەڵات پێشکەش کرد.

جەوانمەردی لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا کە ماڵپەڕی ئاڤا تودەی کە خۆی سەرپەرەستی دەکا لە پڕۆژەیەک دا بە نیازە نوخبە و ڕووناکبیری ناوخۆی کوردستانی ڕۆژهەڵات و دەرەوەی وڵات لێک گرێ بدەنەوە بۆ پێشخستن و بەرەوە پێش بردنی خەباتی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات.

لە درێژە دا بەشدارانی سمینارەکە بە ڕا و پێشنیار بەشدارییان کرد.

وتە بێژی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ، جەماڵ پوورکەریم لە باسێکی تایبەتی دا وێڕای باس کردن لە پڕۆژەی بزووتنەوە بۆ داواکاریی سەربەخۆیی گوتی: ویستی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ، سەربەخۆییە و گەلی کورد بە کردەوە ئەوەی سەلماندووە.

پوورکەریم گوتی: ئێمە وەک سەربەخۆییخواز دژ بە هیچ حیزب و لایەنێکی کوردستانی نین و لە ڕاستیدا تەواو کەری یەکترین، بەڵام سیستمی فیدراڵی و هاوشێوەکانی ناتوانن وەڵامدەری گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بن

سمینارەکە بە خوێندنەوەی پارچە شێعرێکی نەتەوەیی لە لایەن پۆڵا نانەوازادەوە کۆتایی پێهات.