بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا دەکا:

داوا لە کوردستانیان دەکەین بەرهەمەکانی تورکیە بایکۆت بکەن و کەل و پەلی تورکی نەکڕن

داوا دەکەین کۆمپانیا و دامەزراوەکانی تورکی و سەر بە رژیمی تورکیە لە کوردستانی باشوور دەبکرێن

داواکارین چیدیکە ڕێگە بە چالاکیی میتی تورکیە و بنکە سیخوڕییەکانی سپای پاسداران لە کوردستانی باشوور نەدرێ

با لە بەرنبەر داگیرکەرانی کوردستان دا بەرژەوەندیی گشتی و نەتەوەیی نەکەینە قوربانیی بەرژەوەندیی حیزبی و تاکە کەسی

داوا لە بەرپرسان و ئەندامانی حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین هاتووچۆیان لە ڕێگەی ئاسمانیەوە بە وڵاتی تورکیە دا نەبێ و ئاسمانی ئەو وڵاتە بۆ سەفەرکردن بایکۆت بکەن.

داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کوردی دەکەین چیدیکە زنجیرە و فیلم و سریاڵی تورکی و ئێرانی بڵاو نەکەنەوە و نەبنە تریبوونی داگیرکەرانی کوردستان

داوا کارین سەرکردە و ڕێبەرایەتی حیزبەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵوێستی ڕوون و شەففافیان بە نیسبەت داگیرکەرانی کوردستان بە تایبەتی ئێران و تورکیەوە هەبێ.

داوا دەکەین هەموو حیزبە کوردستانیەکان ڕاگەیەندراو دژ بە هێرشی تورکیە بۆ سەر خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا بدەن و بە ڕوونی ئاماژە بە کردەوەی تیرۆریستیی رژیمی تورکیە بکەن و ئەگەر بەم چەشنە نەبێ ، ئەوە گەلی کورد بە شک و گومانەوە لە خەباتەکەیان بڕوانێ

داوا دەکەین هەموومان بۆ جارێکیش بووبێ وەک نەتەوەی کورد و بە دوور لە حیزبایەتی ئەو جینایەتانە مەحکووم بکەین

با خۆپێشاندانی بەرین لە هەموو ولاتانی جیهان بەڕێوە ببەین و جینایەتی داگیرکەرانی کوردستان بە نیسبەت کوردەوە مەحکووم بکەین

با دونیا تێبگەیەنین کە خاکی کوردستان لە لایەن چوار داگیرکەری ئێران ، تورکیە، سووریە و عێراقەوە داگیرکراوە و کورد ماوە بە ماوە لە لایەن داگیرکەرانەوە ڕووبەڕووی ژینۆ ساید بۆتەوە

با لە ڕێگەی لۆبیگەری، دۆستانی گەلی کورد لە هەموو جیهان کۆ بکەینەوە و کەمپەینی پشتیوانی لە کوردستانی سەربەخۆ ڕێک بخەین.

با ڕەخنە و هێرشکردن بۆ سەر یەکتر ڕابگرین و خەبات و وزەمان تەنیا بۆ تێکشکاندنی دوژمنان یەک بخەین .

داواکارین پەکەکە جیا لە ڕۆژئاوا، لە ڕێگەی هێرش و شەڕی کۆڵان بە کۆڵان و ڕژانە سەر شەقام لە تورکیە، سیستمی هاتووچۆ و شاڕەگە ئابووریەکانی تێک بشکێنی و شەڕ بگوزێتەوە بۆ شارە تورک نشینەکان