س. اسفند ۶ام, ۱۳۹۸

Kurdistan Independence Movement

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی سیاسیی کورد کاک حەمید حاجی دەروێش

بەڕێزانی مەکتەب سیاسیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا

سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەتان لێ بێ
بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و ناسراوی گەلەکەمان کاک حەمید حاجی دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد، خەمین و ماتەمباری کردین.
بێگومان لە دەستچوونی کاک حەمید دەروێش لە هەلومەرجی ناسکی ئەمڕۆی کوردستانی ڕۆژئاوا خەسارێکی بەرچاو و جێگەی داخ و پەژارەیە، بۆیە لە لایەن خۆم و سەرجەم ئەندامانی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سەرەخۆشی لە ئێوەی ئازیز و سەرجەم گەلی کورد بەگشتی و کوردستانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی دەکەین و ئاواتەخوازین ئامانج و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی لە کوردستانی ڕۆژئاوا بگاتە بەرهەم .
پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری خەم و پەژارەتان دەزانین، ناو و یاد و ڕێگە و ڕێبازی بەرز و بەڕێز و پڕ ڕێبوار و بەردەوام بێ

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
جەماڵ پوورکەریم
٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٠ی کوردی
٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی