ساریسا زەنگی بەند، جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:
ژنان و کچان لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراو و هەروەها بە هۆی یاساکانی دژە ژن و دژە مرۆڤانە، جارێک وەک کورد و جارێک وەک ژن دەچەوسێندرێنەوە.
دەزگاکانی سەرکوت و دژە مرۆیی لە ڕژیمی توتالیتێر و مەزهەبیی ئێراندا بە پەسەند کردنی یاساکانی دژ بە ژنان، ڕۆژ بە ڕۆژ توندوتیژی بەرانبەر ژنانی بەلووچ، کورد، عەڕەبی ئەحوازی، تورکی ئازەری، کاسپیەن و پەرە پێدەدەن.
زوڵمێک کە لە ئێمە ژنانی سەر بە نەتەوەکانی غەیرە فارس دەکرێ ، جیایە لەو زوڵمەی لە ژنانی فارس دەکرێ کە ئەوان بەشێکیان تەنیا لە ئازادیی حیجاب و ڕووپۆش و لەچک دا دەیبینن ، گرفتی ئێمەی ژنانی سەر بە نەتەوەکانی غەیرە فارس، نەبوونی ئازادیی نەتەوەیی و میلللیە .
خەبات بۆ ئازادی و لابردنی ستەمی نەتەوایەتی و وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی لە خاک و نیشتمانەکەمان ئەرکی ئێمە ژنانی دوو بەرابەر کردووە و جیا لە خەبات بۆ وەرگرتنی مافی ڕەگەزییمان، خەبات دەکەین لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی نەتەوەییمان.