هەموو ئەوانەی لەڕۆژە سەختەکاندا چونە پاڵ دوژمن و خیانەتیان لە گەل و نیشتمانەکەی خۆیان کرد، بیانکوژن و تەرمەکانیشیان بخەنە ناو دەریاوە، گوناح و تاوانەکەش بخەنە ئەستۆی من.
ناتوانم هەرگیز لەو کەسانە خۆشبم کە ئێمە لەناو قوڕو چڵپاو کێوەکاندا بەرگریمان دەکرد و ئەوانیش لەپاڵ ئەمریکا دژ بەخوشک و براکانیان چەکیان هەڵگرتبوو دەیانکوشتین.

ئەو نیشتمانە هی ئەوانەیە کە ئامادەبوون لەپێناویدا گیان بسپێرن، نەک هی کەسانێکی خۆفرۆش کە لەپێناو حەوانەوە و ژەمێک ناندا ئێمەو نیشتمانیان فرۆشت.

ئەو نیشتیمانە وەک گۆڕستانیش جێگەی ئەوان نیە بۆیە بیانخەنە ناو دەریاوە باببنە خۆراکی قرشەکان.!