تیرۆر و ڕەشەکوژی لە هەر چەشنێکیدا مەحکوومە.
بەڵام کوشتنی موحسین فەخریزادە،کە بۆ خۆی یەکێک بووە لە
ئەندامانی سەرەکیی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئێران نە
تەنیا تیرۆر نییە، بەڵکوو شەڕە بە دژی تیرۆر و تیرۆریسم.
دەستڕاگەیشتنی ڕژیمی ئێران بە چەکی ناوکی کە ناوبراو
وەک باوکی ئەتۆمیی ئێرانیەکان ناسراوە،هاوتایە لە گەڵ
دەستپێڕاگەیشتنی هەموو ڕێکخراوە چەکداریە تیرۆریستیەکانی
وەک حیزبوڵڵا،حەماس،حوسیەکانی یەمەن، حەشدی شەعبی،
تاڵیبان، ئەلقاعیدە، داعش و بوکووحەرام.