بەڕێزانی مەکتەب سیاسیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا

سڵاوێکی شۆڕشگێڕانەتان لێ بێ
بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی سیاسی و ناسراوی گەلەکەمان کاک حەمید حاجی دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد، خەمین و ماتەمباری کردین.
بێگومان لە دەستچوونی کاک حەمید دەروێش لە هەلومەرجی ناسکی ئەمڕۆی کوردستانی ڕۆژئاوا خەسارێکی بەرچاو و جێگەی داخ و پەژارەیە، بۆیە لە لایەن خۆم و سەرجەم ئەندامانی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان سەرەخۆشی لە ئێوەی ئازیز و سەرجەم گەلی کورد بەگشتی و کوردستانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی دەکەین و ئاواتەخوازین ئامانج و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی لە کوردستانی ڕۆژئاوا بگاتە بەرهەم .
پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەین و خۆمان بە شەریک و بەشداری خەم و پەژارەتان دەزانین، ناو و یاد و ڕێگە و ڕێبازی بەرز و بەڕێز و پڕ ڕێبوار و بەردەوام بێ

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
جەماڵ پوورکەریم
٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٠ی کوردی
٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی