دوا بە دوای ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کچان و کوڕانی دەروەست و نیشتمانپەروەری باوەڕمەند بە سەربەخۆیی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ڕێگەی جۆربەجۆرەوە پێوەندییان بە ئەندامانی ڕێبەریی بزووتنەوەوە کردووە و دوایان کردووە کە ڕێگە و شێوازی وەرگرتن و بوون بە ئەندامیان بۆ شی بکرێتەوە و لەو بارەوە ڕوونکردنەوەیان بۆ بدرێ.
هەر بۆیە لە ڕێگەی ئەو ئاگادارییەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە لە شێوەی وەرگرتن و بوون بە ئەندام لە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

گەلی هێژای ڕۆژهەڵات ، گەنجان و لاوانی نیشتمان
دۆستان و بەڕێزان و چالاکوانانی کوردستان
هەر وەک ئاگادارن بە سەرهەڵدانی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و راگەیاندنی و پێشکەش کردنی مەرام و ئامانجی . بە خۆشحاڵییەوە لە لایەک دوژمنانی نیشتمان زراویان تۆقی و سەرجەم میدیاکانیان ڕووی رەشتیان لە هەمبەر خواستی گەلی کورد دەرخست و لە لایەکی دیکەوە پێشوازییەکی گەرمی ڕۆژهەڵاتیان و کوردپەروەرانی بە تایبەتی لە ناوخۆی وڵات بە دوودا هات و ئاگادارن لە ئاستی دیپلۆماسیەوە پەیامی کوردستانیان بە شەفافی بە گوێی جیهاندا درا .
لەم ماوەیەدا زور کەسایەتی ، پێشمەرگەی دێرین ، ماموستایانی ئاینی ، شارەزایان و بلیمەتانی وڵاتمان لە هەمو چین و توێژەکان و کەمە نەتەوەییەکان بە شێوازی جۆر بە جۆر پێوەندیان گرتوە و هاوڕا لەگەل پیرۆزبایی و پشتیوانی خوازیاری ئەوە بوون : بە ئەندام بوونیان خۆ بە خاوەنی بزووتنەوە بزانن و درێژە بە چالاکیان بدەن بۆ ڕاماڵینی داگیرکەری ئێرانی لە سەرتا سەری کوردستان و چیدی بە پەرتەوازی درێژە بە چالاکیەکانیان نەدەن .
لەم پێوەندییەدا ئەم راگەیاندنەمان بە ئەرک و پێویست زانی کە : بزووتنەوە سەرەرای سپاس و پێ زانین و فەخر بە تاک بە تاکی ئێوە بەرێزان ، بە تایبەتی گەنجانی نیشتمانپەوەر و تێکۆشەر . پێتان رادەگەیەنین : بۆ ئەوەی لە ئێستە و لە داهاتوو دا نەیاران نەتوانن دزە بکەنە ناو ڕیزەکانمان . شەڕەفی پێدانی ئەندامەتی بە رێڕەوێکی تۆکمە و سەردەمیانە تێدەپەرێ و راستەوخۆ لە ژێر چاوەدێری دەزگای ئەمنی بزووتنەوە دایە .

ئەو ڕێڕەوە ئادرەس ئیملێکی گشتی کە لە ژێرەوە نوسراوە لە خزمەتی هاووڵاتیاندایە و بەو ناو نیشانەوە دەتوانن پێوەندی بگرن . هەول دەدرێ سەرباری داواکاری یەکجار زۆری بەڕێزان ، شەو و ڕۆژ لە خزمەتتانا بین تا لە کەمترین ماوە وڵامدەر بین . پاشان بە تێپەڕاندنی چەند بڕگەیەکی پێوەندی ، کۆدی تایبەتی بۆ هەر یەک دەسنیشان و لە جۆر و شێوازی نوێی پێوەندی گرتنی کە لەوپەڕی نهێنی دا دەبێ ئاگادار دەکرێتەوە و پاشان شەڕەفی ئەندامەتی پێ دەدرێ .
کە واتە داواکارین بۆ دەسپێکی پێوەندی و تێپەڕاندنی ڕەوتی خۆی تا بە کۆتایی بەم ئیمل ئادرەسەوە پێوەندی بگرن و ماباقی ئادرەسی سایت و مالپەری بزوتنەوە ئەو ئەرکەیان لە ئەستودا نییە .
بەرێزان و خۆشەویستان بۆ هاتنە ناو ڕیزەکانی بوزوتنەوە ، پێش لە هەموو شتێک پێویستە بە وردی سەرنجی ئەم خاڵانەی ژێرەوە بدەن :

١ – داواکار بە تایبەتی لە ناوخۆی وڵات پێویستە و ئەرکی سەر شانیەتی ڕەچاوی ئەوپەڕی نهێنی کاری بکا و هاوکات لەو پەڕی متمانە و راستگۆیی درێژە بە ڕەوتی پێوەندییەکانی بدات .

٢ – داواکار پێویستە بە وردی پێڕەو و پرۆگرامی بزووتنەوە بخوێنێتەوە . یا گەر خوێندەواری نییە یارمەتی لە کەسی جێگە متمانەی خۆی وەربگرێ تا بە ئیمان و بڕوای تەواو بە سەربەخۆیی کوردستان دەست بداتە خەبات و چالاکی خۆی و دڵنیا بێ لەوەی بۆ چ ئامانجێ ژیانی تەرخان دەکا . ئەوەمان لە بیر نەچێت : هزری دەرونی تاک وەک ئایین هەرچی بێت ، رێگری لە هەول و چالاکی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری ناکا و بزووتنەوە بە ڕێزەوە و بە یەکسانی لێی دەنواڕێ .

٣ – داواکار حەتمەن دەبێ تەمەنی لە سەرووی ١٧ ساڵان بێت و ئەو ئازیزانەی ژێر ئەو تەمەنە بن وەک لایەنگر وەر دەگیرێن و دەچنە خانەی پەروەردەیی نەتەوەیی و نیشتمانی تا گەیشتن بە تەمەنی دیاری ، گەر بە سەرکەوتویی بواری دیاریکراوی تێپەراندبێ راستەوخۆ شەڕەفی ئەندامەتی پێشکەش و لە بواری تایبەت بە خۆی درێژە بە چالاکییەکانی دەدات . هەلبەت وەک لە پێرەودا ئاماژەی پێ کراوە بزووتنەوە بە دارشتنی پلان و بەرنامە و پڕۆژەی تایبەت بایەخ و سەرنجی هەرە زوری یاسایی بە گەنجانی وڵات وەک کۆڵەکەی داهاتووی گەل و نیشتمان دەدا و ….

٤ – داواکار کاتێ بە دڵ و ئیمان و بڕوای کوردپەروەرانە روو لە بزووتنەوە دەکا . پێویستە : پشوو درێژ بێت و خۆ بە خاوەنی بزووتنەوە بزانێت و ئەو ڕێڕەوە ئەمنیانەی کە رەنگە زەمەن بەر بێت ، دڵنیا بێت بە پلەی یەکەم بەرپرسیارەتی بزووتنەوەیە لە پاراستنی گیان و ماڵ و داهاتووی ئەو بەڕێزە و لە پلەی دووهەم رێگریکردنە لە هەر جۆرە دزە کردنێکی نەیاران و سیخوڕان بۆ ناو ریزەکانمان ….

٥ – ئەو بەڕێز و خۆشەویستانەی لە ناوخۆ کە بە داخەوە بێ بەرین لە خوێندن و نووسین بە زمانی دایک ، هەر وەک ئاماژەی پێ کرا : یا کەسێکی جێگەی متمانەی خۆی یارمەتی بدات لە رێگەی ئیمەیلی دیاریکراو پێوەندی بگرێ و پاشان ڕێکاری ئەمنی باشی دەخەینە بەر دەستی بۆ درێژەی پێوەندییەکانی . یا گەر کەسی متمانە پێکراوی لە هەوێلدا نییە ، دەتوانێ بۆ جاری یەکەمی راستەخۆ تەلەفون بکا تا پەیامەکەی بگەیەنێت و لە پاشان بزووتنەوە بۆ خۆی و لە کاتی گونجاو بە هانای داواکارییەکەوە دەچێت .

٦ – هەر وەک لە پێڕەو وپرۆگرام ئاماژەی پێ کراوە کە : بزووتنەوە سەرچاوەگرتوە لە سەرجەم چین و توێژی کۆمەڵگە و کەمە نەتەوەیی و ئائینیەکانی کوردستان ، هەر بەڕێزێ لە شیعە ، سوننی ، مەسیحی ، کاکەیی و یارسان ، ئیزیدی ،زەردەشتی و ئەرمەنی و ….. یا کەمە نەتەوەیی ئازەری ، فارس و …. کە نیشتەجێی کوردستانن ، یا خود وەک ئازیزانی کوردی خوراسان و …. بە داخەوە لە خوێندن و نوسینی کوردی بێ بەرین و لە هەمانکاتدا بروا و ئیمانیان بە سەربەخۆیی کوردستان هەیە . بە هیچ جیاوازییەک بزووتنەوە باوەشی ئاوەلەیە بۆ خزمەت بە نیشتمان چون یەک و هەر وەها ئەو بەرێزانە : پێوەندی گرتنیان بۆ هاتنە ناو ریزەکانی بزوتنەوە دەتوانن بە فارسی داواکاریەکەیان پێشکەش بکەن و ولامی خۆیان بە هەمان زمان وەرگرنەوە …..
لە کۆتایی دا دووبارە سپاسی یەک بە یەکی ئێوە بەرێزان و خۆشەویستان دەکەین و تەمەننا دەکەین بە گەرمو گوڕیەکی گشتگیرانەتان و پێشنیار و خۆ بە خاوەنداریەتی ، پێکەوە بتوانین هەنگاو بۆ بە دامەزراوەیی و رێکخستنی بەەرەیەکی شکۆمەندی کوردستانی هەلگرین و ڕۆژهەڵات لە ژێر چەپۆکەیی و داگیرکراوی رزگار و لە دوژمنان و جەهل و نادانی نەیاران پاکی کەینەوە .

سەرکەوتو بێ خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەری
شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان
بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
دەزگای ئەمنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

ئادرەس ئیمەیلی پێوەندی: