بە پێی هەندێ لە هەواڵەکان حیزبێکی ئازەری لە ژێر ناوی حیزبی دێموکراتی ئازەربایجانی ئێران
لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ورمێی کوردستانی ڕۆژهەڵات ، بە هاوکاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، چالاکیی نیزامیان بەڕێوە بردووە.
لێرە دا هاوکات لە گەڵ هەستکردن بە مەترسی لە سەر ناسنامەی کوردستانی بوونی پارێزگای ورمێ و شاری خۆی ، پرسیارێکی گرینگ دێتە گۆڕێ

ئایا ئەوە بە مانای حاشاکردن لە کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە نییە؟
بۆ حیزبی دێموکراتی ئازەربایجان لە تەورێز و ئەردەبێل لەو چەشنە چالاکیانە بەڕێوە نابا ؟
ئایا لایەنە کوردیەکانیش دەتوانن لە بەلووچستانەوە تا ئازەربایجان و ئەحواز چالاکیی نیزامی بەڕێوە بەرن؟
لە کۆتاییدا:
پارێزگای ورمێ بە هەموو شار و گوندەکانیەوە خاک و جوغڕافیای کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و شوێنی چالاکی پێشمەرگەی کوردستانە نەک لایەنی تر…