پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری گەلی کورد د.نەجمەددین کەریم.
هەواڵی کۆچی دوایی د. نەجمەددین کەریم کە ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی لە خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد بە تایبەتی لە باشوور بۆ پرسی سەربەخۆییخوازی هەبوو، هەموو ئازادیخوازانی کوردستانی ماتەمبار کرد.
ڕۆڵی تێکۆشەر د. نەجمەددین کەریم لە خەباتی گەلی کورد دا چ سەردەمانێک وەک ئەندامی ده‌فته‌ری سیاسیی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان و چ وەک پارێزگاری شاری کەرکووک هەمیشە بەرچاو و نەتەوەیی بووە .
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵە و بە گشتی سەرجەم خەڵکی کوردستان، خۆی لەم خەم و پەژارەیە دا بە شەریک و بەشدار دەزانێ.
ڕووح و ڕەوانی شاد و یاد و ناوی هەمیشە زیندوو و ڕێگە و ڕێبازی بەردەوام بێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٣١ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی