شەهید سمایل ئاغای سمکۆ باوکی ناسیۆنالیزمی کورد
 
شەهید سمکۆی شکاک لە ئەنجامی باوەڕ هێنان و وتووێژ و دانوستان لە گەڵ دوژمن
دا گیانی بەخت کرد، هەمان مێژوو دەیان جار بۆ ڕێبەرانی گەلی کورد دووبارە
بۆتەوە و دەرسی لێوەرنەگیراوە و هەنووکەش
هەندێ لایەن باوەڕیان بە وتووێژە لە گەڵ
داگیرکەرانی کوردستان.
یاد و ڕێگە و ڕێبازی شەهید سمکۆ
بەرز و بەڕێز و بەردەوام و پڕڕێبوارە
 
بەشارەت بێ دەڵێن سمکۆ هجوومی کردە سەر ئێران
بڵاوەی کرد عەجەم تێکچوون وەکوو ڕێوی لە بەر شێڕان
شەبیخوونێکی مەردانە شوکاک و هەرکییان کردی
بڵند کرد بیحەمدیللا کوڵاه و تەپلەی کوردان
دەسا کوردان فیداتان بم هەموو هەڵسن بە یەکجارە
نەتیجە ئەم شەڕە خێرەکە ئیستقلالە بۆ کوردان