کورتەیەک لە ژیانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

لە ویکیپیدیاوە

ئاشتیاکۆ پوورکەریم”جەمال” (لەدایکبووی ١٩٧٧ لە مەھاباد، ئێران) ڕۆژنامەنووس،[١][٢] سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانە.

ژیاننامە

ژیانی ئاسایی

ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە ساڵی ١٩٧٧ لە شاری مەھاباد لەدایکبووە. ئەو لە ساڵی ١٩٩٤، دیپلۆمی وێژە و زانستە مرۆڤییەکانی وەرگرتووە و دواتر لە ساڵی ١٩٩٩ لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی لە وێژەی فارسیدا لیسانسی وەرگرتووە. ئەو لە ساڵی ١٩٩٦دا وەک ئەندامی نھێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوخۆی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، چالاکیی سیاسی بەڕێوەبردووە و ھەتا ساڵی ٢٠١٩ و بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ ئەندامی چالاکی ئەو حیزبە بووە.

ساڵی ٢٠٠١، یەکەم ناوەندی فێرکاریی زمانی کوردی بەناوی سۆما لە شاری بانە دامەزراندووە و ھەزاران قوتابی لە شار و گوندەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بۆ فێربوونی زمان و ڕێنووسی کوردی ڕاھێناوە. ھەمان ساڵ ڕۆژنامەیەکی بەناوی دەنگی کۆمەڵگا چاپ و بڵاو کردووەتەوە کە دواتر و پاش بڵاوبوونەوەی دوو ژمارە، بەرھەمھێنانی ڕۆژنامەکەی لە شاری بانە لەلایەن دەزگای زانیاریی ئێرانەوە “ئیتلاعات” قەدەغە کرا.

ژیانی سیاسی

پوورکەریم پاش چەندین جار بانگکردن لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێران لە بانە، ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی مانگێک لە بەندیخانەدا دەمێنێتەوە و دواتر بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد دەبێ و سەرەنجام بە ناچاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەرەو باشووری کوردستان بەجێدەھێڵێت.
بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە شاری ڕانیە نیشتەجێ دەبێ و لە کاناڵەکانی تەلەفزیۆنیی گەلی کوردستان ” راپەڕین” و زاگرۆس “دەروازە” وەک پێشکەشکار کار و چالاکی دەکا و هاوکات لە ڕۆژنامەکانی وەک پرووشە و دەروازیەکی تر وتار و بابەت دەنووسێ.

هاوکات وەک ئەندامی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە باشووری کوردستان چالاکی دەکات و لە ساڵی ٢٠٠٨ ھەتا ساڵی ٢٠١٠ لە کورد کاناڵی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستاندا وەک پێشکەشکار و بەرپرسی بەشی ھەواڵ چالاک دەبێت. ھەر لەو ماوەیەدا و لەناو حیزبی دێموکراتی کوردستان، ناوەندێکی سینەمایی بەناوی کات دادەمەزرێنێت و دوو فیلم بە ناوەکانی گەلاوێژ[٣] و ملوانکە کە باس لە شۆڕش، خەبات و پێشمەرگەیاتی دەکەن بەرھەم دەھێنێت.

ساڵی ٢٠١٠، لە ڕێگەی کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە ھەولێر و لەسەر بانگھێشتی ناوەندی ڕۆژنامەوانانی بێسنوور بە فەرمی بۆ فەڕەنسا بانگھێشت کراوە و لەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە و مافی ھاووڵاتی پێدەدرێت. ساڵی ٢٠١٠، وەک بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە فەڕەنسا ھەڵدەبژێردرێت و لە دەیان کۆڕ و کۆبوونەوە و سمیناردا بەشداری دەکا. ساڵی ٢٠١١ لە تیشک تیڤی لە فەڕەنسا وەک بێژەری ھەواڵ و بەرنامە سیاسییەکان دەستبەکار دەبێت و ھەتا ساڵی ٢٠١٦ درێژەی دەبێت. ئەو سەدان وتار و بابەتی لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکان بڵاو بووەتەوە، کتێبێکی شیعری بۆ منداڵان نووسیوە و ھەروەھا لە دەیان کۆڕ، کۆبوونەوە و سمیناری جیھانیدا بەشدار بووە.

ئەو بۆ کاروباری سیاسی جیا لە سەردانکردن بۆ وڵاتانی ئەورووپی، سەردانی ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی کردووە و لەلایەن سعوود کوڕی عەبدولعەزیز، پاشای عەرەبستان و کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتانەوە پێشوازی لێکراوە.[٤]

ساڵی ٢٠١٧ لە زانکۆی پاریسی ھەشت درێژەی بە خوێندن لە بواری زانستی سیاسی داوە و ماستەری یەکی زانستە سیاسییەکانی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٩ و بەھۆی بڕوامەندی بە سەربەخۆیی بۆ کوردستان،[٥] وازی لە ئەندامییەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ھێناوە[٦] بەھۆی ئەوەیکە بڕوای بە مانەوەی کوردستان لە چوارچێوەی ئێراندا ھەیە.[٧]

ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ کۆمەڵێک لە ھاوبیرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستانیان دامەزراندوە و بە کۆی دەنگی ئەندامان وەک سەرۆکی بزووتنەوەکە دیاری کراوە و ھەتا ئێستاش لەسەر پۆستەکە بەردەوامە. ساڵی ٢٠٢٢ لەگەڵ چوار حیزب و لایەنی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستانیان پێکھێناوە[٨][٩][١٠][١١] و بە کۆی دەنگەکان، ئاشتیاکۆ پوورکەریم وەک سەرۆکی ھاوپەیمانییەکە دیاری کراوە و ھەتا ئێستاش ئەو پۆستەی پێیە.[١٢][١٣]

جیا لە بەشداری لە سەدان سمینار و کۆنفڕانس و نووسینی سەدان وتار و بابەت لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە ناوچەیی و جیهانیەکان، چەندین کتێبی تا ئێستا نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە کە لەو نێوە دا دەتوانین ئاماژە بەم کتێبانە بدەین:

کتێبە چاپکراوەکان

Voice of Resistance “دەنگی بەرخودان”

Kurdistan and Israel in the New Middle East “کوردستان و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ دا”

Fake Iran: Persian Colonialism ” ئێرانی دەستکرد:کلۆنیالیزمی فارس”

KURDISTAN A RESEARCH STUDY ” لێکۆڵینەوەیەک لە سەر کوردستان”

مانیفێست، سەربەخۆیی کوردستان  ” مانیفێستی سەربەخۆیی کوردستان”

کوردستان و اسرائیل در خاورمیانۀ نوین “کوردستان و ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ دا”
ایران جعلی: استعمار فارس، بحران هویت و مقاومت ملتها ” ئێرانی دەستکرد:کلۆنیالیزمی فارس”
چپ و اسلام سیاسی؛ رویارویی با ناسیونالیسم  ” چەپ و ئیسلامی سیاسی لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ناسیۆنالیزمی کوردیدا” 

تێبینی: جەماڵ پوورکەریم ساڵی ٢٠٢٣ ناوەکەی لە عەرەبییەوە کردە کوردی و لە ئێستا دا بە ناوی ئاشتیاکۆ ” Ashtyako” چالاکە[١٤]

ئاشتیاکۆ پوورکەریم “جەمال”

ئاشتیاکۆ پورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
لەدایکبوون ١٩٧٧

نیشتەجێی فەڕەنسا
نەتەوە کورد
پەروەردە دەرچووی زانستە سیاسییەکان
خوێندنگە زانکۆی پاریسی ھەشت
پیشە ڕۆژنامەنووس، سیاسەتوان
تەلەڤیزیۆن کوردناسیۆن
حیزبی سیاسی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
باوان
  • ئەحمەد (باوک)

سەرچاوەکان

  1.  «ڕۆژنامەنووس جەماڵ پوورکەریم لە مەرگ گەڕایەوە». mrkurd.
  2.  «چاوپێکەوتنی سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەی کورد لەگەڵ ئەحمەد شەھید». kurdpa.
  3.  «کورتەفیلمی گەلاوێژ ھاتە بەرھەم». jamalpoorkarim.blogspot.
  4.  «کورتەیەک لە لێدوانەکانی جەماڵ پوورکەریم، چالاکی سیاسیی کورد بۆ میدیاکانی عەڕەبستان لە سەفەر بۆ ئەو وڵاتە». rojikurd. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5.  «جەمال پوورکەریم بۆ باڵکێش کورد نابێت ئاییندەی خۆی بە ئێرانەوە گرێ بدات». kurdhsk. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6.  «جەماڵ پوورکەریم وازی لە ئەندامییەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ھێنا». yarikurd. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7.  «ئاگاداری/ دەست کێشانەوە لە ئەندامییەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران». kurdistanpost. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  8.  «ڕووداو: چوار لایەنی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھاوپەیمانێتییەک پێکدەھێنن». rudaw.
  9.  «چوار حزبی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھاوپەیمانییەکیان پێکھێنا». westganews.
  10.  «esta». چوار لایەنی سەربەخۆخوازی ڕۆژھەڵات ھاوپەیمانێتییەکیان پێکھێنا. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  11.  «چوار لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ھاوپەیمانییەکیان پێکھێنا». balkesh.
  12.  «ھاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دامەزرا و جەماڵ پوورکەریم وەک سەرۆکی ھاوپەیمانی دیاری کرا». rojikurd. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  13.  «دیداری سەرۆکی ھاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی بێت نەھرین». kurdhsk.
  14.  kurdnational (١٣ی تەممووزی ٢٠٢٣). «سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆڕینی ناوەکەی شیکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەKURDNATIONکوردناسیونسەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە گۆڕینی ناوەکەی شیکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەKURDNATIONکوردناسیون»کوردناسیون. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  15.  

  16. گەڕانی گووگڵ ١ 

  17. گەڕانی گووگڵ٢

  18. گەڕانی گووگڵ٣

بابەتی پێشوومەترسیەکانی گەشە سەندنی داعش و بیری توندڕەویی مەزهەبی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات
بابەتی دواترکاژیکنامە (فەلسەفەی بیری کاژیک)

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو...