٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان پیرۆز بێ.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
26 سەرماوەز 2720
کۆچی هەتاوی
26 آذر 1399
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٣٠ ربيع الآخر ١٤٤٢
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

لە مێژووی کۆنەوە تاکوو ئەمڕۆ ، سەرجەم دەوڵەت و نەتەوەکان بە ئاڵاکەیانەوە دەناسرێنەوە
و ئاڵا یەکێکە لە هێما پیرۆزەکانی هەر نەتەوەیەک.


ئاڵای چوار ڕەنگ و خۆرنیشانی کوردستان، ئاماژەیە بۆ بە ئامانج گەیشتنی ،گەشەسەندن و
ئاوەدانی،خەبات و شۆڕش،سەربەستی و سەربەخۆیی.


ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ڕێز لە هێما نەتەوەییەکانمان دەگرین و
لەو ڕؤژە دا سوێند بە ئاڵا و خاک و نیشتمان و نەتەوەکەمان دەخۆین و پەیمان نوێ
دەکەینەوە تا گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی لە خەبات و تێکۆشان ناوەستین.


خاک،نەتەوە، سەربەخۆیی،ئاڵا و کوردستان، دروشم و ئامانجی هەمیشەییمانە و لە لامان
پیرۆزن.


لەو ڕۆژە دا سڵاو دەنێرین بۆ ڕێگە و ڕێباز و گیانی شەهیدانی ڕێبەر، پێشەوا قازی محەممەد،
یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان و سمایل ئاغای سمکۆی شکاک باوکی ناسیۆنالیسمی کورد.
شەکاوە بێ ئاڵای پیرۆزی کوردستان.


پڕ ڕێبوار و بەردەوام بێ ڕێگەی هەموو شەهیدانی کوردستان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی.
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بابەتی پێشووپەنجەکانی هەڵۆ، هێمای سەربەخۆیی
بابەتی دواترپەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان 26ی سەرماوەز بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان

3 کۆمێنتەکان

وڵامێک جێ بێڵە