گۆڤاری تیشک و ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و داواکاریی ڕوونکردنەوە لە لایەن بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ماوەی مانگێک لە مەوبەر دوو کەس لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە لە گۆڤاری تیشکی سەر بەم حیزبە چالاکی دەکەن، پێوەندییان پێوە گرتم و داوای وتووێژێکیان بۆ ژمارە ٥۷ ی تیشک ، تایبەت بە مژاری فێمێنیزم لە کوردستان، لێکردم و گوتیان دەمانهەوێ ڕای ئێوە وەک جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و وەک ژنێکی کورد وەربگرین ، منیش پاش ڕاوێژ بە ئەندامانی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پێشنیاری وتووێژەکەم قبووڵ کرد.

بەرپرسانی گۆڤاری تیشک، ناونیشان و تەلەفۆن و فەیسبووکی منیان دابوویە خانمێک لە ناوخۆی ڕۆژهەڵات ((جارێ ناوەکەی دەپارێزم و خۆ لە ناوهێنانی دەبوێرم )) ، ئەو خانمە پێوەندی پێوەگرتم و چەند پرسیارێکی بۆ ناردم ، منیش وەڵامەکانم بۆ نووسیوە و بۆم ناردەوە و بڕیار بوو لە ژمارە ٥٧ ی گۆڤارەکە کە تایبەت بوو بە پرسی فێمێنیزم بڵاو بکرێتەوە .

گۆڤارەکە چاپ کرا بە بێ ئەوەی وتووێژەکەی منی تێدا گونجێندرابێ. ئەمن بە متمانەی تەواو بەو ئەندامانەی حیزبی دێموکرات کە لە گۆڤاری تیشک و ناوەندی کوردپا کار دەکەن، ئامادە بووم لێدوان بۆ خانمێک لە ناوخۆ بدەم کە تەنانەت بۆ خودی خۆم جێگەی گومان بووە . ئێستا لەو پێوەندییە دا چەند پرسیارێک لە لای من گەڵاڵە بووە و بێ وەڵامن: چۆنە کە کەسێک بە ئاشکرا لە ناو ئێرانەوە پێوەندی دەگرێ و داوای وتووێژ بۆ گۆڤاری تیشکی سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکا، بە بێ ئەوەی ترسی هەبێ لە کارکردن لە گەڵ ئەو گۆڤارە کە بە ڕواڵەت دژ بە ڕژیمی ئێرانە؟ ئایا ڕژیمی ئێران ئەوەندە دێموکرات و ئازادە کە ڕێگە بە پەیامنێری ڕەسمیی گۆڤاری تیشک بدا کە بە بێ ترس و بە ئاشکرا پێوەندی بە کەسانی دەرەوە و ناوخۆ بکا بۆ لێدوان و وتووێژ؟ ئایا ئەو پرسیارانە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە بۆ وەرگرتنی زانیاریی ئیتلاعاتی لە من، گەڵالە و ئامادە کرابوون و بە گشتی چ مەبەستێکی لە پشت بووە ؟ هاوکاریی ئاشکرای پەیامنێرێک لە ناو ئێرانەوە لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەڵگری چ پەیامێکە؟ و … ؟

پێویستە بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدەن و وەڵامی ئەم پرسیار و گومانانەم بدەنەوە .

تێبینی: سەرجەم وتووێژ و پێوەندییەکان هەم لە گەڵ ئەو بە ناو پەیامنێرەی ناوخۆ و هەم لە گەڵ بەرپرسانی گۆڤاری تیشک و کوردپا لە ئارشیو دا پارێزراون و ئەگەر پێویستی کرد و لە لایەن بەڕێوەبەران و بەرپرسانی حدکا وەڵام نەدرایەوە بڵاویان دەکەمەوە. ساریسا زەنگی بەند جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ٢٧ی ژانویەی ٢٠٢١

بابەتی پێشوویازدە حیزبی کوردستانی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر عەین عیسا دەکەن
بابەتی دواترچاوپێکەوتنی دو لایەنەی ڕێبەرانی بەرەی دموکراتیکی خەڵکی ئەحواز و بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە. پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕیکخراوی یاری کورد لەگەڵ کۆمەڵە... Çarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کاک کاوە سوڵتانپەنا شیکارییەکی ستراتیژی لە شەڕی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لە سەر نەزمی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆڵی کورد لە ستراتیژی ئەمریکادا: کارتی فشار لە دژی ئێران مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی سێهەم پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک" نۆڕوێژ: بەشێک لە وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی یووتۆپیا تیڤی لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کورتەیەک لە لێدوانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەر و پێشەوامان  پێشەوا قازی م... هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە