چاوپێکەوتنی دو لایەنەی ڕێبەرانی بەرەی دموکراتیکی خەڵکی ئەحواز و بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان

چاوپێکەوتنی دولایەنەی ڕێبەرانی میحوەری دموکراتیکی خەڵکی ئەحواز و بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان

هاوئاهەنگ بوون و پەرەدان بە پێوەندی تەشکیلاتی شۆڕشەکان لە نێوان دوو نەتەوەی عەرەبی ئەحوازی و نەتەوەی کوردستانی لە ژێر داگیرکاری ئێراندا لە تەواوی ڕەهەندەکان، کۆبوونەوەی هاوبەش لە نێوان دوو ڕێکخراوی سەربەخۆیی خواز لە 27ژانویەی 2021 بەڕێوەچوو.

سەرەتا ئەم کۆبوونەوە بە سرودی نەتەوەیی کوردستان و سرودی نەتەوەیی ئەحواز بە قسەکانی جەماڵی پورکەریم ڕێبەری بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان و سەلاحی ئەبوشەریف دەبیرکولی میحوەری دموکراتیکی خەڵکی ئەحواز دەستیپێکرد.

لەم کۆبوونەوەدا دوو لایەن جەختیان خستە سەر پێوەندیە ئستراتژیەکان لە نێوان دوو نەتەوەی داگیرکراو لە ئێرانی ساختە و هاوئاهەنگ کردن وپەرەپێدان لە شۆڕش دژ بە دوژمنی داگیرکەر بۆ گەشتن بە ئامانجەکان کە سەربەخۆییە.

لەم دانیشتنەدا ڕێبەرانی دوو ڕێکخراوە بە گرنگی دا بە هاوئاهەنگ بوون  لە موبارزە لە گشت بوارەکان و موبارزەی نێوخۆیی و نێو کۆمەڵگای نێونەتەوەی و ئاماژەیان بەوەدا کە ئەم کارە دەبێتە هۆی سەرکەوتویی نەتەوەکانمان.

هەروەها لەم چاوپێکەوتنەدا لایەنەکان ئاماژەیان بە ناسین دوژمن و هەڵسوکەوتی دوژمن دا کە دەیەوێت لە نێوان نەتەوە داگیرکراوەکاندا جیاوازی و دوژمنایەتی دروست بکات و نەهێڵێت کە لایەنەکان بۆ ڕووخاندنی دوژمن پێکەوە هاوئاهەنگ بن بۆیە ئێمە دەبێت هەوڵەکانی ڕژیم پووچەڵ بکەینەوە و پێکەوە هاوئاهەنگ بین لە شۆڕش دژ بە داگیرکەرانی کوردستان و ئەحواز و هەروەها بە مەبەستی ڕوخاندنی دوژمن دەبێت لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی داگیرکراو لە ئێرانی دەستکرد هاوئاهەنگ بین.

دو لایەنی بەشدار لەم کۆبوونەوەدا هەروەها دەوڵەتی ئێرانی داگیرکەریان وەکو پێشێلکاری مافی مرۆڤ و شکاندنی کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکان و جاڕنامەی مافی مرۆڤ ناساند و هەروەها بە هۆکاری ئاژاوە و توندوتیژی لە ناوچەکەدا. ئەم حکومەتە داگیرکەرە بە پەرەدان بە ڕێ و کولتووری ترۆریستی لە گشت جیهان بوەتە هۆکاری لەناوچونی ئاسایشی جیهانی و بۆیە دەبێت گوشارەکان بۆ سەر ئەم ڕژیمە زۆرتر بکرێت بەو مەبەستەی کە پاشەکشەی پێبکرێت کە ئەگەر دەستی بە سیلاحی ناوەکی بگات ئەو کاتەیە کە جیهان بە گشتی دەکەوێتە مەترسی و گرنگە پێشی پێبگیرێت. بە تەکید ئەو کاتە ترۆریستی ناوەکی زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ جیهان.

کۆمیته هاوئاهەنگی ئاگادار کردنەوە
بزووتنەوەی سەربەخۆیی خوازانی کوردستان
میحوەری دموکراتیکی خەڵکی ئەحواز

www.kurdnation.com

www.alahwaz.com

27/1/2021

بابەتی پێشووگۆڤاری تیشک و ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و داواکاریی ڕوونکردنەوە لە لایەن بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
بابەتی دواترئاشتیاکۆ پوورکەریم لە پیوەندی بە مافی دیاریکردنی چارەنووس

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە