تیرۆرمان بە تیرۆر وەڵام نەداوە.

جەماڵ پوورکەریم
داگیرکەرانی کوردستان بۆ تواندنەوە و لە ناو بردن و لە بار بردنی خەبات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان هەموو جۆرە پیلانێکیان دە کار خستووە،ژینۆسید، قەتڵوعام و کوشت و کوشتار، سەرکوتی سیستماتیک، شکەنجە ، بەندیخانە، سێدارە وتیرۆر…
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە هەناردەکەر و داڕێژەری بیری تیرۆریسمی جیهانییە،جیا لە کوشت و کوشتار و سەرکوت ، بە سەدان ڕۆڵەی تێکۆشەری خاک و نیشتمانی بە ڕێگەی جۆراوجۆر تیرۆر کردووە.
پاڵپشتی ماڵی ، تەسلیحاتی ، لۆجستیکی و میدیایی لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی جیهان وەک حیزبوڵڵای لوبنان، حەماس،ئەلقاعیدە، داعش و حوسیەکانی یەمەن نموونەیەکی بەرچاوی تیرۆریسمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
سپای پاسداران و لقی دەرەوەی ئەو ڕێکخراوە واتە سپای قودس بە ڕادەیەک کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە کە لە ئاستی جیهانی دا وەک مەترسی لێیان دەڕوانن و لە لایەن وڵاتانەوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.
هەروەها تیرۆری دەیان کادر و پێشمەرگە و چالاکی سیاسیی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ، لە باشوور و لە وڵاتانی دەرەوە و ئورووپایی نموونەی بەرچاوی تیرۆرەکانی سپای پاسدارانی ئێرانە.
رژیمی خومەینی بۆ درێژە دان بە حکوومەت و دەسەڵاتەکەی، جیا بیر و دژبەرانی چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە کردۆتە ئامانجی تیرۆر و ڕووناکبیرانی یا خستۆتە کونجی بەندیخانەکانەوە و یان بە شێوەی فیزیکی حەزفی کردوون.
لە هەلومەرجی ئێستا دا ئەگەر بە تەواوەتی سپای پاسداران بخرێتە لیستی تیرۆری ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی، ئەوە هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەتوانێ لەو دەرفەتە کەڵک وەرگرێ و داوای یارمەتی لەو وڵاتانە بکا کە خۆیان بە دژی تیرۆریسم دەزانن.
شەڕی ئێمەی کورد لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی کۆماری ئیسلامیەوە هەر بە دژی تیرۆر و تیرۆریسم بووە و وەک کورد گەورەترین قوربانیی دەستی تیرۆریسمی کۆماری ئیسلامی بووین، بەو حاڵەش هیچ کات و لە هیچ هەلومەرجێک دا شەڕی دژی تیرۆرمان بە تیرۆر وەڵام نەداوەتەوە و دەستمان بۆ کردەوەی تیرۆریستی نەبردووە، چونکە باوەڕمان بە مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی هەبووە.
رژیمی ئێران وا تێدەگا کە بە تیرۆر دەتوانێ خەباتی گەلی کورد لە بار بەرێ بەڵام تا ئەوڕۆ بەو ئامانجەی نەگەیشتووە و لە داهاتووش دا پێی ناگا.
تیرۆری ڕێبەرانی گەلەکەمان شەهیدان د.قاسملوو و د. شەڕەفکەندی ئەگەرچی تووشی خەساری گەورەی کردین بەڵام بەچۆکی دانەهێناین و خەباتەکەمان نەوەستاند ، بەڵکوو بە گوڕ و تینەوە ڕێگە و ڕێبازی ئەوانمان کردە چرای ڕوونی بەرەو پێشبردنی خەبات بۆ ئازادی.
کۆماری ئیسلامی لە دوای تیرۆری د. شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی لە بێرلینی ئاڵمان لە دادگای میکۆنۆس بە ئاشکرا مەحکووم کرا و ڕاگەیەندرا کە ڕێبەرانی ئەو ڕژیمە رێکخەر و فەرماندەری تیرۆرەکانن.
لە ساڵیادی تیرۆری میکۆنۆس دا جارێکی دیکە پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجی شەهیدان کە ئازادییە، درێژە پێدەری ڕێگە و ڕێبازیان بین، دروود و سڵاو دەنێرم بۆ ڕووحی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

بابەتی پێشوووەڵامی د.کامیل قۆیتاسی بە قسەکانی حەمید بەعیدی نەژاد دیپلۆمات تیرۆریستی ئێرانی لە لەندەن
بابەتی دواترلە یادی ٣٨ ەمین ساڵرۆژی جینوساید و ئەنفالی بارزانیەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
Çarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شیکارییەکی ستراتیژی لە شەڕی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لە سەر نەزمی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆڵی کورد لە ستراتیژی ئەمریکادا: کارتی فشار لە دژی ئێران مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی سێهەم پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک" نۆڕوێژ: بەشێک لە وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی یووتۆپیا تیڤی لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کورتەیەک لە لێدوانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەر و پێشەوامان  پێشەوا قازی م... هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی دووهەم پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ باشووری کوردستان مەحکووم دەکەین. سروودی ئــــــــــاڵا ، هۆنراوەی: سەلاح سوڵتانپەنا پەیامی پیرۆزبایی بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی"بان" بە بۆنەی یەکگرتنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کورد...