لە وانەکانی پێشەوا قازی محەمەد

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
25 گەلاوێژ 2721
کۆچی هەتاوی
25 مرداد 1400
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٧ محرم ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

پێشەوای مەزنی کورد، قازی محەمەد وەک سەرۆک کۆماری کوردستان زۆر وانەی بۆ مان بە جێ هێشت. یەکەم وانەی بۆ تاکی کورد بە ئەمە دەست پێکرد “کاتێک کورد نەتەوەیە و  زێدی باب و باپیرانی، واتە کوردستان بەوڵاتی خۆیی دەزانێت، کەواتە مافی ژیانی سەربەخۆ و ئازادی لە وڵاتی خۆیدا هەیە و نابیت سەر بۆ داگیرکەری بێریشە و بێمێژوو و دۆراو شۆر بکات و نێشتیمانی کۆن و هەزاران ساڵەی خۆی بە بەشێک لە خەونەکانی نەتەوە شۆڤێنیستە مەزنخواز و فرەخوازەکان بزانێت”.
نەتەوە باڵادەستەکانی داگیرکەری کوردستان هەر لە ژێنۆسایدەکانی قارنە و قەڵاتان و سنەی خوێناوییەوە بگرە هەتا ئەنفال و شیمیابارانی هەلەبجە، سەردەشت و دیرسیم و خاپوور کردنی کۆبانی و تێبەردانی داعش و حەشدی شەعبی هار و خوێنمژ بۆ سەر گیانی گەلەکەمان لە شەنگال و رۆژئاوا و گەرمیان و هەزاران ژینۆسایدی دیکە و سێدارە و کوشتن و تیرۆری خەباتکاران، تەنیا یەک شتمان پێدە سەلـمێنێت کە پێکەوە ژیان لە گەڵ نەتەوە مەزنخوازەکان ناکرێت و نابێت، و ئێمەش نابێت هیچی دیکە رٶڵەکانمان بۆ دیموکراسی لە وڵاتی ئەوان بنێرینە داوێنی مەرگەوە.
با نەهێڵین هیچی دیکە دایک و خوشکی کورد بۆ دێموکراس لە وڵاتی داگیرکەر جەرگ سووتاو بن و منداڵ و زارۆکی کورد هەتیو بن و لە نازی باوکی پێشمەرگە و دایکی شەرڤان و گەریلایان بێ بەش بن. داگیرکەری فارس و تورک و عەرەب سەلماندوویانە کە ویستی فرەخوازیانە و مەزنخوازانەیان هەرگیز دەرەتانی پێکەوە ژیانی یەکسان ناهێڵێتەوە و وڵاتی هاوبەش لە گەڵ ئەوان نەک هەر خەونێکی “شاعیرانەی” چەوتە، بەڵکوو پارادۆکسێکی بێوەڵامە.

وەرن با پێکەوە بۆ رزگاری نیشتیمان و سەربەخۆیی کوردستان تێبکۆشین و چیتر ئیزن نەدەین کوردستان  بە بەشێک لە ئێران، ئێراق، سووریە و تورکیە پێناسە بکرێت.
کوردستان نیشتمانی کوردانە.

سەرکەوێ خەباتی رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان

پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٢٠٢١|٠٨|٢٤

بابەتی پێشووپەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٧٥ مین ساڵی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٩ هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حزبی رزگاری کوردستان

Leave a Reply