بەیاننامەی هاوبەش لە پێوەندی بە مانگرتن، ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

سەدەیەک بە سەر زوڵم و داگیرکاریی داگیرکەرانی خاک و نیشتمانمان تێپەڕیوە ، لە ماوەی ئەم سەد ساڵە دا گەلی کورد لە پێناو گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری لە چنگ داگیرکەران،لە هەموو شێوەکانی خەبات کەڵکی وەرگرتووە و لەو ڕێگەیەش دا قوربانی و تێچوویەکی زۆری داوە.
زاڵم و داگیرکەر لێمان بوونە خاوەن ماڵ و ئێمە لە سەر خاک و زێدی خۆمان کراوین بە بێگانە، ڕێبەرانمان یان خراونەتە ژێر پەتی سێدارە و یان تیرۆر و زیندانی کراون، ڕۆژ نییە تاکێکی کورد نەخرێتە بەندیخانە و یان لە سەر سنوورەکان نەدرێتە بەر گوللە و گیانی لێنەستێندرێ.
ئێرانیەکان ژینگە و دێمۆگرافیای کوردستانیان شێواندووە و کانگای ژێر زەوی و سەر زەوی و هە ر چی مێژوو و فەرهەنگ و ناسنامەی کوردستانە بە تاڵانیان بردووە .
بۆیە پێویستە و ئەرکی سەر شانی تاک بە تاکی گەلی کوردە کە لە ئاست ئەم تاڵان و کوشت و بڕە دا بێدەنگ نەبێ و دەنگ هەڵبڕێ.
ماوەیەیەکە بەشێکی زۆر لە موعەلیم و مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان(( شێروان، چوارمەحاڵی بەختیاری، ئیلام، کرماشان، هەمەدان، مەریوان، سنە، سەقز، بۆکان، سەردەشت، ورمێ، بانە،ئیلام، خوڕەم ئاوا، شەهری کورد و… )) دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بێعەداڵەتیی داگیرکەری ئێرانی کردووە و خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکان سەرەڕای ئەوەی بە شێوەیەکی مەدەنیانە بەڕێوە دەچن،بەڵام لە لایەن دەزگا ئەمنیەتی و سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە چەندین مامۆستا دەستبەسەر و زیندانی کراون.
ئێمە وێڕای دەربڕینی پشتیوانی لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان و هەروەها مەحکوومکردنی سەرکوت و گرتنی مامۆستایان، داوا لە گشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانەوە دەکەین کە دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی مامۆستایانی ناڕازی.
لە لایەکی دیکەوە پاش ئەوەی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک داوایان لە خەڵکی شارە جیاجیاکانی کوردستان کرد کە بە مەبەستی شەرەمەزارکردنی بە نهێنی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی شەهید حەیدەر قوربانی بەندکراوی سیاسی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی بەفرانبار لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و بە بەڕێوەبردنی مانگرتنێکی گشتی بێزاری خۆیان لە جێبەجێکرانی سزای سێدارە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە نیشان بدەن، لە زۆربەی شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(( کامیاران، سنە، بانە، سەردەشت، نەڵاس، نەغەدە، شنۆ، پیرانشار، جوانڕۆ، مەهاباد و بۆکان و شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان)) مانگرتن بە شێوەیەکی بەرچاو و چڕوپڕ بەڕێوە چوو و خەڵکی کوردستان بە داخستنی دوکان و بازاڕەکان و بە نەچوونە دەرەوە لە ماڵەکانیان حیماسەیان خوڵقاند.
وێڕای پشتیوانی و پشتگیری، سپاس و پێزانینی خۆمان لە گشت کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە لە خەمی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دان و بەرەوپیلی بانگەوازی چالاکانی مەدەنیی ڕۆژهەڵاتەوە چوون، دەردەبڕین و شانازی بە وەها گەلێکی هۆشیار و ئامادەی خەباتەوە دەکەین و ڕایدەگەیەنین ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە ئێوە و لە سەر هەست بوونتان ورە و دڵگەرمییە بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، دڵنیاشتان دەکەینەوە کە دەستی تؤڵەمان دەگاتە ئەوانەی وا نیشتمانیان لێ داگیرکردووین و ڕۆڵەکانمان لێ شەهید دەکەن.
ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد
تەڤگەری ڕزگاریخوازانەی دێموکراتیکی کوردستان
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان
٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ی کوردی
٢٤ی دێسامبری ٢٠٢١ی زایینی
٣ی دێی ١٤٠٠ی هەتاوی

بابەتی پێشووپیرۆز بیت جێژنی کریسمەس و هاتنی سەرەتای ساڵی نوێی زایینی
بابەتی دواترجەژنی خاوەنکار لە کۆمەڵگەی یارساندا

4 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

نوێترینەکان
مڵەی برایەتی گەلان و شۆڕشە مەزنەکەی ڕۆژاوای کوردستان. بەیاننامەی هاوبەش بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ژینا سیمیناری «باشان» لە فەڕانسە بەڕێوە دەچێت پەیامی دڵخۆشی و پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان: بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان ٨٤ کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ی سوید؛ بەشدارییەکی فراوان لە پەرلەمان، هەرێم و شارەوانییەکان سیمیناری «ژن، ژیان، ئازادی؛ لە ڕاپەڕینەوە بۆ داهاتوو»ڕۆژی ١٤ی سێپتامبری ٢٠٢٦،بەڕێوە دەچێ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: ساڵی نوێی عیبری پیرۆز بێت. هەڵبژاردنەکانی ئاڵمان و گەشەی بەشداریی سیاسیی کورد لەو وڵاتە گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان