گەلی کورد پێویستی بە کۆدەنگی، ئاشتەوایی ناوخۆیی و سازکردنی بەرەیەکی نەتەوەیی هەیە.

هۆشیار وەیسی وتەبێژی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و ئەندامی ڕێبەریی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
نەتەوەی کورد پێویستی بە کۆدەنگی، هاودەنگی و ئاشتەوایی ناوخۆیی هەیە. ئەگەر ئاوڕێکی خێرا لە مێژووی چ کۆن و چ ئەم سەردەمەی گەلی کورد بدەینەوە باش بۆمان دەردەکەوێ کە دوژمنانمان،بە کەڵک وەرگرتن لە ناتەبایی نێو ڕیزەکانی خۆمان پلانیان بۆ دژایەتیکرنمان داڕشتووە و ئێستاش هەر وا بەردەوامن.
لە هەلومەرجی ئەمڕۆ دا دوو دوژمنی سەرەکیی گەلی کورد،واتە ئێران و تورکیە کە هەردووکیان خۆیان وەک زلهێز و دەمڕاستی ناوچەکە پێناسە دەکەن، بە شێوەی جۆراوجۆر خەریکی پیلان داڕێژین، ئێران لە لایەک بە ئاژاوە نانەوە و پاڵپشتیکردن لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی باشووری کوردستان و لە لایەکی دیکەوە بە هاندانی بەغدا بۆ بڕینی بڕە بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان و دا نە دانی بەغدا بۆ ڕێکنەکەوتن لە گەڵ نوێنەرانی باشووری کوردستان، لە هەوڵی لەباربردنی دێموکراسی لە هەرێمی کوردستان دایە.
هاوکات تورکیە،بە پلانێک کە سیستماتیک و بەرنامە بۆ داڕێژراوە خەریکی هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوخۆیی کورد بە کوردە و چەخماخە ئاگر بۆ هەڵایسانی شەڕی براکوژی لێدەدا،چونکە تورکیە لەوە تێگەیشتووە کە کورد لە ئاستی دنیای دەرەوە خەریکە پێ دەگرێ و وڵاتان دان بە پرسی کورد دادەنێن و هەوڵدەدەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو.
تورکیە هەوڵی ناوزڕاندنی کورد دەدا و دەیهەوێ لەو ڕێگەیەوە ڕێگە بۆ دەستێوەردان و هێنانی سوپای درندە و داگیرکەری تورک بۆ ناو خاکی کوردستان خۆش بکا و بە پاساو هێنانەوە لە ژێر ناوی شەڕ بە دژی گریلا و شەڕڤان و بە بیانووی پاراستنی تورکمانەکان گەرەکیەتی کەرکووک و بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکانی هەرێمی کوردستان داگیر و وێران بکا.
لەو دۆخە هەستیار و چارەنووسسازە بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا دووبەرەکی و چەند بەرەکی بەرۆکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش نەگرێتەوە پێویستیی بە کۆنگرە یا ناوەند و بەرەیەکی نەتەوەیی هەیە هەڵبەت ئەوە نە تەنیا بۆ ڕؤژهەڵات بەڵکوو بۆ هەموو پارچەکانی کوردستان پێویستیەکی هەنووکەییە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبا مێژووی ڕابردوومان بکەینە وانە و دەرس و عیبرەت بۆ داهاتوومان
بابەتی دواترپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ گرووپی ڕاوێژ

6 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...