پەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
26 ڕێبەندان 2721
کۆچی هەتاوی
26 بهمن 1400
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
١٣ رجب ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

KURDNATION AUDIO گوێگرتن لەم بابەتە
ئامادەیە
WEB دەنگی وێبگەڕ؛ بەبێ APIی پارەدار. بەردەستبوونی دەنگ بە ئامێرەکەوە بەستراوە.
ڕێکخستنەکانی گوێگرتن

دەستپێکی چالاکی ئاشکرای کۆمەڵە کە پاش شەهید بوونی کاک محەممەد حوسێنی کەریمی لە ڕۆژی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی ڕاگەیەندراوە بە ڕۆژی کۆمەڵە ناودێر کراوە.
کۆمەڵە سەرەڕای بڕینی کۆمەڵێک تەنگ و چەڵەمە و ئاستەنگ توانی وەک هێزێکی کاریگەر لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا خۆی بسەلمێنێ و لە پێناو ئامانجەکانی دا گەلێک قوربانی و تێچووی داوە.

لێکدابڕان و جیابوونەوەی هێز و لایەنە کوردستانیەکان، دەبێتە هۆی لاوازیی جووڵانەوەی گەلی کورد و یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد، هێز و متمانە بە خەبات دەبەخشێ.

ئەمڕۆ لە حاڵێکدا یادی ڕۆژی کۆمەڵە دەکرێتەوە کە لێکدابڕان و جیابوونەوەکان لە لایەک بەرۆکی بە خەباتی کۆمەڵە گرتووە و بۆتە هۆی نائومێدیی بەشێک لە خابەتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد و لە لایەکیشەوە لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکان و ئومێد بە تێکەڵ بوونەوەیان هیوا و ئومێدی داوە بە لایەنگران و دڵسۆزانی کۆمەڵە .

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە لە سەرجەم گەلی کورد بە گشتی و لە کادر و ڕێبەرایەتی و پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە بە تایبەتی، پێداگری دەکاتەوە کە تاکە ڕێگەی گەیشتن بە ئازادی و سەربەستیی نەتەوەکەمان، یەکڕیزی و هاوخەباتییە، با چیتر بیر و بۆچوون و ئیدئۆلۆژی جیاواز لە یەکمان دوور نەخاتەوە و وەک کورد لە دەوری پلاتفۆرمێکی هاوبەشی کوردستانی کۆ ببینەوە و یەکگرتووانە خاڵە هاوبەشەکانمان بکەینە دەرفەت و بنەمای پێکەوە کارکردن و بەم چەشنە خاڵە جێ ناکۆکەکانمان کاڵ و کەمڕەنگ بکەینەوە، چونکە وەک کورد مەحکوومین بە یەکەوە بوون و بە یەکەوە کارکردن،بۆیە پێویستە چیتر بەرژەوەندیی گشتی و نەتەوەیی نەکەینە قوربانیی بەرژەوەندییە حیزبی و تاکە کەسیەکان.

جارێکی دیکە بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆمەڵەوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەین و هیوادارین بە خەبات و تێکۆشانی بێوچانتان بتوانن لە گەیشتن بە ئامانجەکانتان دا سەرکەوتوو بن.

بەرز و پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ی کوردی
١٥ی فێوریەی ٢٠٢٢ی زایینی

بابەتی پێشووکۆتایی سەربەخۆیی کورد و رووخاندنی میرنشینە کوردییەکان لە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا, بەشی دوو
بابەتی دواترئاسۆ روونە

2 کۆمێنتەکان

Leave a Reply