كێنت مه‌كێنزی: ئێران گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
15 ڕەشەمە 2721
کۆچی هەتاوی
15 اسفند 1400
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢ شعبان ١٤٤٣
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

ژەنراڵ ”کێنت مەکێنزی” فەرماندەی ستادی فەرماندەیی ناوەندیی ئامریکا وتویەتی کە لە ڕوانگەی ئامریکا و هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێژیمی ئێران گەورەترین هەڕەشە یان بە واتایەکی دیکە گەورەترین ئەکتەری خراپ لە ئاستی ناوچەکەیە و تەمەرکوزی ئامریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی ئێرانە.
ناوبراو هاوکات وتوویەتی، وڵاتانی وەکوو کۆرەی باکوور و ئێران سەرەڕای هەموو ئەو هەڕەشەیەی کە هەیانە، لە ئاستی ڕووسیە و چیندا نین.
”مەکێنزی” چالاکیی گرووپە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی لە ناوچەکەدا وەکوو یەکێک لە هەڕەشەکان ناو لێ بردووە.
بەرپرسانی ئامریکا پێشتریش سەدان جار لەبارەی هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران دژی ئەمنییەتی نیشتمانیی ئامریکا هۆشدارییان داوە، ”جۆ بایدن” سەرکۆماری ئامریکا ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەمە، فەرمانی ”دۆخی نائاسایی نیشتمانی” لە بابەت ئێرانی تا یەک ساڵی دیکە درێژ کردەوە.

بابەتی پێشووگیانی کیومەرس لەتیفی لە مەترسی دایە
بابەتی دواترزلنسكی : پێویستە هاوڵاتییانی مەدەنی بتوانن لە ناوچەکانی شەڕ بچنە دەرەوە

3 کۆمێنتەکان

Leave a Reply