هەڵەبجە ئەو کاتەی وا گەزیزەکان سپای کڕێوە و بەستەڵەکیان شکاند، نووسینی سەلاح سوڵتانپەنا

هەڵەبجە
ئەو کاتەی وا
گەزیزەکان
سپای کڕێوە و شەختە و بەستەڵەکیان
شکاند ، گەڕانەوە.
لە داوێنی شاخ و پێدەشت
بە ئاهەنگی گڤەی شەماڵ
خوڕەی قەڵبەز
ڕەشبەڵەکی شاییان گرت
بووژانەوە.

ئەوکاتەی وا
بووکی بەهاری تارای سەوز بەسەر
بۆماڵی بەخت بۆ ساڵی نوێ
ئەهاتەدەر

هەر ئەو کاتە
دێوی غەزەب ، هەوری نەهات
لە هەڵەبجەی خێر نەدیوو
لە باتی جەژنانە و شیرینی
خۆشەویستی و هەست و سۆز
ژەهریان
لە بەرگی بۆنی گوڵی سێو
بۆ کردین بە مەزە
بۆ شەرابی سەر سفرەی ‌‌
حەوت شینی نەورۆز

لەو کاتەوە
شازدەی مانگی سێ و هەڵەبجە
بۆ داگیرکەر
هۆی نەمانە ، کۆتاییە
پەڵەی ڕەشی نێو چاوانە
کوژانەوەی مۆمی تەمەن
تاریکیە و فەوتانە

لەو کاتەوە
شانزەی مانگی سێ و هەڵەبجە
بۆ جیهانی ئەتک کراو بە سەرمایە
لەبار چوونی لفەدوانەی
دیموکراسی و مافی مرۆڤی تێدایە

لەو کاتەوە
شانزەی مانگی سێ و هەڵەبجە
بۆ ئێمەی کورد
پێناسەیە ، هەستە ، سۆزە ، هەناسەیە
پیرۆزە ، هۆی ژیانە
ڕەمزی بوون و هەرمانە
هەموو ساڵێک یادی دەکرێت
لای ئێمەی کورد
تاجی سەرە قەت نامرێت

سەلاح سوڵتانپەنا
شیسمۆکۆرشە نوروێژ
16/03/2020

بابەتی پێشوومانگنامەی پەڕاو ، ژمارەی یەکەم، مانگی ڕەشەممە
بابەتی دواترپەیامی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ٣٤ مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید.

Leave a Reply

نوێترینەکان
مڵەی برایەتی گەلان و شۆڕشە مەزنەکەی ڕۆژاوای کوردستان. بەیاننامەی هاوبەش بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ژینا سیمیناری «باشان» لە فەڕانسە بەڕێوە دەچێت پەیامی دڵخۆشی و پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان: بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان ٨٤ کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ی سوید؛ بەشدارییەکی فراوان لە پەرلەمان، هەرێم و شارەوانییەکان سیمیناری «ژن، ژیان، ئازادی؛ لە ڕاپەڕینەوە بۆ داهاتوو»ڕۆژی ١٤ی سێپتامبری ٢٠٢٦،بەڕێوە دەچێ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: ساڵی نوێی عیبری پیرۆز بێت. هەڵبژاردنەکانی ئاڵمان و گەشەی بەشداریی سیاسیی کورد لەو وڵاتە گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان