سوریە: تورکیە داگیرکەر و پشتیوانی لە گروپە تیرۆریستییەکان‌ دەکات

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی سوریا هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکرده‌وه‌ گوایه‌ ئەنکەرەو دیمەشق هەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان دەنێن، جەختیشیکردۆتەوە، بێ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لەناو خاکی سوریا، هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەنکەرەدا ناکەن.

 بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سوریا بۆ   ڕۆژنامەی “وەتەن”، کە بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، هەواڵەکەی ڕۆژنامەی “حوڕییەت”ی ئاکاپارتی حیزبی دەسەڵاتدار سەبارەت بەنزیکبوونەوەی تورکیاو سوریا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان تەنها پڕوپاگەندەیەکی میدیاییەو بەشێکە لەچەواشەکارییەکانی حکومەتی ئاکپارتى، بەتایبەت لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەو وڵاتە.

ڕۆژنامەی “حوڕییەت”  لەڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی تورکیا گفتوگۆ لەسەر ئەگەری دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بەمەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان‌و گێڕانەوەی بۆ دۆخی سروشتی خۆی دەکەن.

بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا وتویەتی:”هەواڵەکە بۆ جوانکردنی وێنەی ڕژێمی تورکیایە کە لەماوەی ڕابردوودا بەهیچ شێوەیەک پڕەنسیپی دراوسێیەتی باش‌و ئەو پەیوەندییە توندوتۆڵەی لەبەرچاو نەگرت کەلەنێوان هەردوو گەلی سوریاو تورکیادا هەیە”.

جەختیشیکردۆتەوە، ڕژێمی تورکیا سیاسەتێکی دوژمنکارانەو نائەخلاقیی دژ بەسوریاو گەلەکەی پەیڕەوکردووە کە دەگاتە ئاستی تاوانی جەنگ، ئەویش لەڕێگای پشتیوانیکردنی گروپە تیرۆریستییەکان‌و بڵاوه‌پێکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی بەشێوەیەکی ناشەرعی لەسەر خاکی سوریا بەمەبەستی پشتیوانیکردنی ئەو گروپە تیرۆریستیانە.

ئه‌وه‌شى وتووه‌، “گفتوگۆکردن لەگەڵ تورکیا پەیوەستە بەکشانەوەی هێزەکانی لەناو خاکی سوریاو ڕاگرتنی پشتیوانیکردنی تیرۆریستان‌و دەستهەڵگرتن لەو پێشێلکاریانەی دەرحەق بەسورییەکان ئەنجامیدەدات”.

بابەتی پێشووساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا قانع
بابەتی دواترسەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا: جگە لە ناردنی ھێزەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا بە ھیچ شێوەیەکی دیکە رێگری لێناکرێت.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە.