لە یادی کۆچی ئەستێرەیەکی شیعر و ئەدەب موحەممەد شیخوالئیسلامی موکری ناسراو بە هیمن 

٣٦ ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستا هێمن شاعیری گەورەی کورددا تێپەڕ دەبێت
محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری، بەھاری ساڵی ١٩٢١ لە گوندی لاچینی مەھاباد لەدایک بووە.
مامۆستا هێمن سه‌ره‌تای خوێندنی له‌لای مامۆستا سه‌عید ناكام ده‌ست پێكردووه، ئینجا باوكی ناردوویه‌تی بۆ شاری مه‌هاباد و له قوتابخانه‌ی “سه‌عاده‌ت” کە تا پۆلی چوارهمی خوێندووە و دوای دەستی کرد بە خوێندنی مه‌لایه‌تی له خانه‌قای شێخ بورهان و چوار ساڵیش له‌و خانه‌قایه‌ لەگەڵ مامۆستا هەژار خوێندووه و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی له خوێندن هه‌ڵگرتووه و بووه‌ته لاوێكی خوێنده‌واری هۆشیار و له‌ وێژه‌ی كوردی و لە فارسیشدا شاره‌زایه‌كی باشی هەبوو
له سا‌ڵی 1941ه‌وه ده‌ستی به‌ هۆنینه‌وه‌ی شیعر كردوو و وەک خۆی دەڵێت ‌سه‌ره‌تا لاسایی شاعیره كانی پێش خۆی كردووەته‌وه و له دواییشدا بووته خاوه‌نی ڕێچکە و ده‌نگی تایبه‌تیی خۆی
لە 1942.09.16دا له‌گه‌ڵ دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی “ژ.ك” له بووه‌ته ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه سیاسییەی كورد
له 1945.08.16 بووه ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستان و شیعر و وتاری به‌نرخی نه‌ته‌وه‌یەکانی لە ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو ده‌كراوە.
لە سەردەمی كۆماری كوردستان لەلایەن پێشه‌وای مەزن قازی موحەممەد نازناوی (شاعیری گەل) مامۆستا هێمن پێ بەخشرا.
دوای کۆماری کوردستان لە باشووری کوردستان و لە هەولێر و سلێمانی، هاوکات لە بەغدا ژیاواو و پێوەندییەکی چڕوپڕی لەگەڵ نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد و کۆڕی زانیاریی کورددا هەبووە کە دووری لە زەید و غەریبی بۆ ڕۆژهەڵات کاریگەریی زۆری لەسەرهەزری هەبوو کە شیعری بەناوبانگی (ناڵەی جودایی)خولقاند.
دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی مامۆستا هێمن گه‌ڕایه‌وه گونده‌كه‌ی خۆی کاری جووتیاری دەکرد و ماوه‌یه‌كیش له مه‌هاباد ژیا.
مامۆستا هیمن وازی لە کاری سیاسی دەهێنی دوای گەرانەوەی و شێوەی خەباتی خۆی بە نووسینی شێعر و وتار بابەت بۆ دامەزراندنی گوڤار پەرەپێ دا
لە ساڵی ١٩٨٣ ناوندی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری ورمێ دامەزراند.
لە ساڵی ١٩٨٥ بەهاوکاری چەندین مامۆستا و نووسەری کە گۆڤاری (سروه‌)ی لە ورمێ ده‌رکرد.
بەرهەمەکانی
١- دیوانی هێمن
٢- بارگەی یاران
٣- تاریکو ڕوون (شێعر وپەخشان)١٩٧٤
٤- پاشەرۆک ( شێعر وپەخشان)
٥- توحفی موزەففەرییە (فۆلکلۆرئ کوردی کەکاری ئۆسکارمانە کە مامۆستا هێمن وەریگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی)
٦- شازادەو گدا
٧- قەڵای دەمدەم
٨- هەواری خاڵی
٩- چەپکێ گوڵ،چەپکێ نەرگز
١٠ ئەفسانە کوردیەکان (کاری قەنات کۆردۆ کە مامۆستا هێمن وەریگێراوەتەوە سەر زمانی کوردی
شیعرەکانی مامۆستا هێمن پر لە هەزری بەرزی نەتەوەیی، ئازادی و سەربەستی نیشتمان و پرسی ژنان کە کارتێکەری لە سەر کۆمەڵگا وشیاری بونەوەیان لە سەر هەزری نەتەوەی و سەربەستی وەک وانەیەک بۆ وەفا بە نیشتمان لە ڕابردوو و داهاتووشە
پاش تەمەنێک خەبات و خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی، له ٢٨ی خاکەلێوەی ١٣٦٥ی هەتاوی (17ی ئاوریلی 1986ی زایینی) لە شاری ورمێ كۆچی دوایی كرد و لە گۆڕستانی هونەرمەندانی مەهاباد بە خاک سپێردرا.
دوای چەند ساڵێک لە کۆچی لە ماڵەکەی لە شاری مەهاباد کرایە مۆزەخانە بە ناوی هێمن موکریانی کە یەکی لە گرنگترین مۆزەخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

سۆژین موحەممەدی

کۆچی دوایی مامۆستا هێمن موکریانی
سەید موحەممەدئەمینی شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە مامۆستا هێمن
شاعیری گەورەی گەلی کورد لە ٤ی بانەمەڕی ساڵی 2621ی کوردی لە گوندی لاچینی
سەر بە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە و لە 28ی خاکەلێوەی
ساڵی 2686ی کوردی لە شاری ورمێ کۆچی دوایی کردووە.
مامۆستا هێمن وەک شاعیرێکی نەتەوەیی لە کۆماری کوردستان نازناوی
شاعیری میللی و نەتەوەیی پێدراوە.”
بابەتی پێشوووەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئازادکردنی زیندانییە ئێرانییەکان رەتدەکاتەوە
بابەتی دواترهونەرمەند قادر سەیاحی کۆچی دوایی کرد.

1 لێدوان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٤ەمین ساڵیادی دامەزرانی حزبی ڕزگاریی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیاتر لە ٩٥٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی، ٣٢ شەهید، ١٥٤ بریندار و زیانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی سزای خۆفرۆشی لە کوردستان؛ کوژرانی زیاتر لە ١٤ جاش،  سێ جاشی تر لە هەورامان، مەهاباد و سنە کوژران. وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆدا میداڵی زیوی بردەوە بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و کارەساتی شەنگاڵ کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە لەندەن پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مەریوان بەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات. پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی"