کۆتەڵ، نووسینی سەلیم حەقیقی

لەسەر پەلکی ڕەشە ڕیحانە بەبۆنی شەمامەیەکی زەردهەڵگەڕاو، نەرم وەکوو سینگی شۆخی دەلال بۆنێک دەچێتە ناو مێشکم لە بۆنی عەتری هیچ وڵات و نیشتمانێک ناچێ، بەهێوری وێک دێنم چاوەکانم و بەرەو ڕابردوو ئاقار دەگۆڕم، دەچمەوە بێستانی دێمەی بیرەوەرییەکان ئەو دەمانەی حەزم لە ژوان هەبوو، خولیای پەیکەرێک بووم بەباڵای بەرز و بزەیەکی شێتانە شلک ڕاوەستێ و بێ دەنگ بڕوانێ و تەنیا دەنگی هەناسەکانی، گەرمای لەشی هەست پێ بکەم، با ئەو چاوم دە چاوی نەبڕێ و گەردەنی ڕاکێشێ و سەری بەرز بکاتەوە بڕوانێتە حاسمان و چەنەی لایەکی خۆر بگرێ و چاوەکانی مەستانە بنوقێنێت، لێوەکانی تین و گڕ بەڵام نەبزێوێ، هەر هەبێ بەڵام ترپەی دڵی من هەستم نەشەمزێنێ، قسە نەکا نەدوێ مەبادا کانیاوێکی سڕ گڕکانێک لە شەتاو بێتە گۆ و تەر تەڕم بکا دیسان غەمێک و دیسان هەڵفڕین و هەمیسان باوەشێک بەردی گەرم و سارد! ئەمجارەش گرمەی شکانی ناسکی دڵ!
ئەو ئەوینەی لە بەرزاییەکدا تیڕێژ دەهاوێژێت و دەستی وەک کۆتەڵی ئازادی بە هێمای خۆشەویستی بەرز بکاتەوە و ڕێک لە باوەشم بگریت، بملاوێنیتەوە، ڕامژێنێ و لەسەر داوێنی پەمەیی ئۆقرە بگرم ڕانی ببێ بە دارەباز، پشتی ببێ بە پەنا و سینگی ژینی ناوازە…
بە هەموو بارانێک سەرخۆشم بەهەموو بەفرێک کلوو کلوو دەڕژێمە ئاگردانی شۆفارە و لەسەر تەرمی گزی و دهۆ بە ڕەشەبایەک گوڵاڵەی سوور دەچێنم…
لە هەموو وەرزەکان ڕەنگێک هەڵدەبژێرم بۆ لێوی، کلی سووتاوی جەستەم بۆ چاو و ڕەنگی پەشۆکاوم سوور و سپیاوێک بە هەناسەی ساردەوە دیارییەک بێ شەیەک لەسەر بسک و پرچی ئاڵۆزی ئەو کۆتەڵەی لە بەستێنی ڕووبار و چەم بە خەیاڵی خۆم لە گابەرد و ڕەوەزێ دایدەتاشم، ئەو هەیڤانەی لەژێر شۆڕەبی دەم کانی ژوان، لە پەنا پۆڕێ شیلان بە تاسەوە چاوەڕێی زەردەپەڕم هەتا وێنا بکا هەموو ئەو کاتانەی لە حەسرەت مێلاقە و مێخەک، ملوانکەیەک، خڕخاڵێک، پاوانەیەک بهۆنمەوە بۆ سێوی لاسووری پاییز بیخەمە سەر تاخچەی ژووری دڵ و بۆ هەتاهەتا کەزی ئاماڵ ئاڵی بهۆنمەوە با هەموو بەیانییان ئاوپڕژێن بکا هەناوی سووتمانم، بۆسۆی سووتانم دامرکێنێ خەونی خۆشی پارشیوان لەو کاتانەی سەرینم هەڵێخستووە بە هەنیسک و گریان بە ڕوندکی چاوی بێ ناز و قەت خۆشی نەدیو…
هەمێستا لە دوورەوە چاوەکانم دەبڕمە سەرچیا سەرکێشە تەماوییەکان، ئەو کۆتەڵەی لە خەیاڵم سازکردبوو لەژێر ڕەهێڵەی تراویلکە و دوورییەکی بێ بن گڕووی گرتووە و دانامرکێ، هەموو ژیانم مۆتەکەیە و ئارەقەی تەوێڵم لە بەستەڵەکی غوربەت هەموو لەشم دادەگرێ، ترسێکی سامناکتر لەبێ تۆیی و لە نەگەڕانەوەی ئەو ڕۆژانەی لەدەستم چوو…

بابەتی پێشوودیداری سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
بابەتی دواترئاگر گرتنی دارستانەکانی گەڵای مەریوان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو... پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٨مین ساڵیادی دامەزرانیەوە. پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی یەکگرتنی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕیکخراوی یاری کورد لەگەڵ کۆمەڵە... Çarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کاک کاوە سوڵتانپەنا شیکارییەکی ستراتیژی لە شەڕی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لە سەر نەزمی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆڵی کورد لە ستراتیژی ئەمریکادا: کارتی فشار لە دژی ئێران مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی سێهەم پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک" نۆڕوێژ: بەشێک لە وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی یووتۆپیا تیڤی لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کورتەیەک لە لێدوانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەر و پێشەوامان  پێشەوا قازی م... هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە