ڕژیمی تورکیە دوای ٧ ساڵ رووفاتی کوڕەکەیان لە توورەکەیەکدا ڕادەستکردەوە.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
11 خەرمانان 2722
کۆچی هەتاوی
11 شهریور 1401
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٥ صفر ١٤٤٤
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

چیڕۆکی ناخەهەژێنی باوکێکی کورد
عەلی رەزا ئەرسەلان پیاوێکی کوردی دانیشتووی ئەرزرومی باکووری کوردستانە و دوای ئەوەی ئاگادار کرایەوە کە بچێت رووفاتی کوڕەکەی وەربگرێتەوە، تووشی شۆک بوو کاتێک لە تورەکەیەکدا رووفاتەکەیان پێدایەوە.
ئەو باوکە کە بە تەنیا سەردانی ئامەدی کردبوو لە پزیشکی دادوەری تورکەیەکی پێدرا و پێی وترا کە ئەمە ئێسک و پروسکی کوڕەکەیەتی.
هاکان ئەرسەلان کە لە 2ی کانوونی یەکەمی 2015 لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەی سووری ئامەد شەهید ببوو، دوای حەوت ساڵ بەم جۆرە تەرمەکەی رادەستی باوکی کرایەوە.
عەلی رەزا ئەرسەلان لەو بارەوە رایگەیاند، کە “بەو جۆرە رووفاتەکەیان دامەوە هەستم دەکرد دنیا بەسەرمدا رووخا، نەمدەزانی چۆن بە تەنیا رووفاتەکە ببەمەوە بە ئەرزڕوم و چی بە هاوسەرەکەم بڵێم”.

بابەتی پێشووئاسایشی نەتەوەیی بەشی ٢، نووسینی سەلیم حەقیقی
بابەتی دواترکوشتاری قاڕنێ و قەڵاتان

3 کۆمێنتەکان

Leave a Reply