وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانی لەمەڕ ڕەوشی مهاباد دەردەبڕێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا نیگەرانیی خۆی لەمەڕ راپۆرتەکان لەسەر چڕبوونەوەی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان لە شاری مەهاباد دەربڕی.

ئەنتۆنی بلینکن ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند ” زۆر نیگەرانم لەوەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان توندوتیژییەکان دژ بە خۆپیشاندەران، بە تایبەتی لە شاری مهاباد زیاد دەکەن. ئێمە هێشتا لە هەوڵی لێپرسینەوە لەو کەسانەداین کە دەستیان لەم ڕووداوانەدا هەیە و لە هەمانکاتدا بەردەوامین لە پشتیوانیکردنی خەڵکی ئێران”.

 

ڕۆژی شەممە پاش پرسەی ماتەمینی دوو خۆپیشاندەر کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری مهاباد لە ئوستانی ورمێ کوژرابوون، بوو بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی سەرتاسەری و تا شەو تەواوی شارەکە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کۆنترۆڵ کرا.

پاشان بە پێی سەرچاوە ناوخۆییەکان هێزێکی زۆر ڕەوانەی شارەکە کرا و شارەکە بە شێوەیەک بە کۆنترۆڵ کراوە کە بە پێی گرتە ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرانەوە لە کودەتایەکی لەشکری دەچێت.
خەڵكێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا داوای هاوکاریان بۆ خەڵکی مهاباد کرد و نیگەرانی ڕوودانی کۆمەڵکوژییان لە شارەکە ڕاگەیاند.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی یەکشەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت ” ئێستاش ناڕەزایەتی گشتی لە مهاباد بەردەوامە. هێزەکانی دژە ئاژاوە سوپای پاسداران و بەسیج لە شارەکەدا بڵاوبوونەوتەوە.”

هەروەها دەشڵێت “هیزەکانی بەسیج بە چەکی سووک و نیمچە قورسەوە ئامادەکراون و لە سەرجەم گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شارەکەدا جێگیرکراون”.

ناڕەزایەتییەکان لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی ئەو کچە کوردەی لەلایەن پۆلیسی بە بیانووی ڕەچاونەکردنی یاسای حیجابی زۆرە ملێ دەستبەسەرکرابوو، لە 16 ی مانگی 9 ی ئەمساڵەوە بەردەوامە وهەندێک بە شۆڕشی ژینا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئیران ناودێری دەکەن.

بابەتی پێشووپەیامی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی یەکخستنەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵە
بابەتی دواترپەیامی جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

3 کۆمێنتەکان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٤ەمین ساڵیادی دامەزرانی حزبی ڕزگاریی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیاتر لە ٩٥٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی، ٣٢ شەهید، ١٥٤ بریندار و زیانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی سزای خۆفرۆشی لە کوردستان؛ کوژرانی زیاتر لە ١٤ جاش،  سێ جاشی تر لە هەورامان، مەهاباد و سنە کوژران. وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆدا میداڵی زیوی بردەوە بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و کارەساتی شەنگاڵ کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە لەندەن پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مەریوان بەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات. پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی"