بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ٢ی ڕێبەندان بکەینە بناغە،بنەما و هەوێنی یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان

٧٧ ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٦٤٥ی کوردی بە ڕێبەریی پێشەوای مەزن، پێشەوا قازی محەممەد، کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد دامەزرا.
ئەم ساڵ لە کاتێکدا یادی کۆماری کوردستان دەکەینەوە کە شۆڕشێکی مۆدێرنی بەرین و جەماوەری لە ژێر ناوی شۆڕشی ژینا و بە پێشەنگایەتیی ژنان و بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارا دایە و دەنگی دلێری گەل، دەسەڵاتی نگریس و داگیرکەری ئێرانی هێناوەتە لەرزە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی دایە و بەرەو ڕووخان هەنگاو داوێ.

نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئیرادە و ورەی پۆڵایینەوە بەرانبەر داگیرکەری ئێرانی وەستاوەتەوە و شەقامی کوردستان، ڕێبەریی جووڵانەوە و ڕاپەڕینێکی گرتۆتە ئەستۆ کە دروشمەکانی “داگیرکەری ئێرانی، تۆ قاتڵی ژینامانی” و “کورد تا دەوڵەتی نەبێ ، ئەمە هەر بەشی ئەبێ ” و “کوردستان کوردستان ،گۆڕشتانی فاشیستان” ئاماژەی ڕاشکاون بۆ پێناسەی شوناسخوازی و سەربەخۆییخوازایی ئەم شۆڕشە.

شۆڕشی ژینا کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە پەرەسەندن دایە و ڕێگەی سەرکەوتن دەبڕێ نە بە دیسکۆرسی ئێرانیە فاشیست و پاشماوەکانی ڕژیمی ڕووخاوی پەهلەوی و شاهەنشاهی و نە بە سەرکوت و کوشت و بڕ و زیندان و سێدارە، نەتوانراوە زەڕڕەیەک لە ورە و ئیرادەی گەل بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی کەم بکەنەوە.

ئەم شؤڕشە کە چەخماخەکەی لە کوردستانەوە لێدرا، جگە لەوەی کە توانی باقی نەتەوەکانی دیکەی وەک بەلووچ، عەڕەبی ئەهوازی،کاسپیەن، فارس و … ش لە گەڵ خۆی هاوڕێ بکا و ببێتە ب هەوێنی شۆڕشێکی سەراسەری لە ناو جوگرافیای ساختە و جەعلیی ئێران دا، توانی کۆمەڵگای جیهانی بێنێتە سەر خەت و لە زۆربەی بوارەکاندا لە ئاستی نێودەوڵەتی و نێونەتەوەییەوە کۆماری ئیسلامی لە مەڕ کوشت و کوشتار و جینایەتەکانی بە توندی مەحکووم بکرێ و لە دوایین هەڵوێستی جیهانیدا ئەندامانی پارلمانی یەکێتیی ئورووپا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئێرانیان پەسەند کرد.

داگیرکەری ئێرانی و بە گشتی فاشیست و تەواویەتخوازە ئێرانیەکان، لە سەڵتەنەت خواز و پەهلەویەوە تا دەگاتە موجاهیدینی و جمهوری ئیسلامیەکەیانەوە، بە عەبا و عەمامە لەبەر و بە تاج وکڕاوتیانەوە،کە تەنیا لە ڕواڵەت و زاهیر دا پێکەوە جیاوازن، دەیانهەوێ مانا و مەفهووم و خواستی شۆڕشەکە بەلاڕێدا بەرن و لە قازانج و بەرژەوەندیی خۆیان بە کاری بێنن.

محەممەد رەزا پەهلەوی کە ٧٦ ساڵ لەمەوبەر، خەونی کورد و کۆماری کوردستانی لەبار برد و پێشەوا قازی محەممەد و سەرانی کۆماری کوردستانی لە سێدارە دا، ئەمڕۆ کوڕەکەی واتە رەزا پەهلەوی بە هەمان مێتپۆد و ئەدەبیاتەوە هێنراوەتەوە مەیدان و خەت و تیر و نیشان بۆ داهاتووی کورد و باقی نەتەوەکانی تری خاک داگیرکراو دەکێشێ و بەو پەڕی ڕوودارییەوە داوا دەکا کە خەڵک وەکالەتی بدەنێ بۆ پاشایەتی و ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ٤٤ ساڵ لەمەوبەر بە هۆی زوڵم و دیکتاتۆریی باب و باپیرانیەوە گەڵ ڕاپەڕی و تۆماری ڕژیمی پەهلەوی تێکەوە پێچا.
گەلی کورد و باقی نەتەوەکانی تر، ئەوەندە هۆشیار و پێشگەیشتوو و تێگەیشتوون کە دەزانن ئەوەی تاقی کراوەتەوە،جارێکیتر تاقی کردنەوەی هەڵەیە و تاکە ڕێگەی ئازادی، هەوڵدانە بۆ ڕزگاریی خاک و نیشتمان لە ژێر داگیرکاری و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆ.

لە یادی دامەزرانی کۆماری پڕشکۆی کوردستان، بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ بیر و باوەڕەکانی پێشەوای نەمر قازی محەممەد و کۆماری کوردستان، داوا لە گشت هێز و لایەنە کوردستانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا: بۆ ئەوەی جارێکی تر وەک ٤٤ ساڵ لەمەوبەر، داگیرکەران بەرهەمی خوێن و قوربانی و شۆڕشەکەمان لێ زەوت نەکەن و خەبات و خوێنی شەهیدان و گیانبەختکردوانمان بە فیڕۆ نەچێ،با پێکەوە ناو ماڵی کورد یەکڕیز و یەکگرتوو بکەین و بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی کوردستانی، وەڵامێکی ڕاشکاو و جیددی بدەین بە شەقامی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی و کۆمەڵگای جیهانی بە گشتی .

سڵاو لە ئیرادەی گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
بەرز و بەڕیز بێ یادی کۆماری کوردستان
سەردەکەوێ خەباتی گەلی کورد بۆ دامەزراندنەوەی کۆمار و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان

١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی
٢١ی ژانوییەی ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونوێنیوز: ڕاپۆرتی تایبەت: ڕەزا شا ئاژاوەی خستە نێو پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە کۆمەڵە و دێموکرات ڕایگشتی تووڕە دەکەن
بابەتی دواتربە هۆی بوومەلەرزەوە زیاتر لە ١٢٠٠ کەس لە باکوور و ڕۆژاوای کوردستان گیانیان لە دەستداوە و هەزاران کەس بریندارن

1 لێدوان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...