بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانی سەبارەت بە مەنشووری “مهسا”

ڕۆژی هەینیی ١٠ی مارسی ٢٠٢٣ی (١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی /١٤٠١ی هەتاویی) مەنشوورێک بە ناوی ” منشور مهسا” بڵاوکرایەوە.
ئەو مەنشوورە، لەگەڵ ئەوەی بە چەند وشە و دەربڕینی سیاسیی جوان و بریقەدار ڕازێندراوەتەوە، بەڵام هەر لەجێدا بۆ خۆبەخاوەنکردن و دەستبەسەرداگرتنی “ڕاپەڕینی ژینا” و ئامانجەکانی لە لایەن تاقمێکەوەیە.
مەنشووری ناوبراو، کە گوایە بۆ ئیدارەکردنی ئێرانی دوای ” ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی”ە، بەڵام کرۆکەکەی بۆ پاراستن و هیشتنەوەی پایەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە کە بناغەکەی لەسەر ئێسک و پرووسکی کورد و نەتەوە ژێردەستەکانی دیکە دامەزراوە و بە کۆمەڵکوژیی سەدساڵەدا تێپەڕبووە و، چلوچوار ساڵیشە ” کۆماری ئیسلامیی” پارێزەر و کارگێڕی ئەو قەوارەیەیە.
مەنشووری “مهسا”، کە هەر لە سەردێڕەکەیەوە بە داگیرکردنی ناوی ڕاستەقینەی “ژینا”ی کوردستان، دەستی پێکردووە، بەم هۆیانەوە کە:
١-لە داننان بە ناسنامەی ڕاستەقینەی نەتەوە نافارسەکان خۆیان دزیوەتەوە و ئەوانیان بە قەوم و ئێتنیک داناوە و بەو جۆرە لە بواری مافناسییەوە، بە پێچەوانەی مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنواسیۆنەکانی تر، مافی نەتەوەیی ئەوانی بۆ دیارییکردنی چارەنووس پێشێل دەکا.
٢-بە نەدیتن و داننەنان بە فرەنەتەوەییبوونی جوغڕافیای ئێران، مەبەست و ستراتیژی بەردەوامییدان بە پڕۆژەی کۆنی (یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک سەروەریی، یەک ناسنامە) هەیە.
٣-بە دانانی ئەسڵی داگیرکەرانەی پاراستنی سەرزەوینیی و پڕۆژەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئەرتەشی دژەگەلیی ئێران و دیارییکردنی ئەرکی ئەرتەش بۆ پاراستنی ئەو تەواویەتی سەرزەوینییە، هەر لە ئێستاوە پلانی پەلاماردانی کورد و هەر نەتەوەیەکی دیکە کە خەبات بۆ ستاندنەوەی مافە نەتەوەییەکانی دەکا، داڕشتووە.
ئەمەش بەڵگەیەکە دژ بە ئازادیی و ماف و ناسنامە و داخواز و تێکۆشانێک کە لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکە کردوویانە.
بۆیە ئێمە، ئەو پارت و ڕێکخراوە سیاسییانەی ئەم بەیاننامە هاوبەشە دەردەکەین، ئەم مەنشوورە و هەر مەنشوور و بەڵگە و ڕێککەوتنێکی سیاسیی دیکە کە لە پێناسەکردنی کورد بە نەتەوە و لە داننان بە مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە خۆ ببوێرێ، لێبڕاوانە ڕەت دەکەینەوە.
هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە حکومەتەکان و دامەزراوە و ئەنجوومەنەکانیانەوە دەکەین، هیچ لایەکتان، ئەو مەنشوورە بە هی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانەنێن و، لە بناغەڕا هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە لە جیاتی خەڵکی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە بدات. بڕیاری دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا مافی خەڵکی کوردستانە.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە بۆ بەهێزکردنی گوتار و پێگەی کورد و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی و بەرپەرچدانەوەی هەر هەنگاوێک کە بە دژی مافی نەتەوەییمان بێ، پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرە یا کۆنگرەیەکی کوردستانییدا، کە مافی سەروەریی و مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی لە ڕێگەی دەنگی خەڵکی کوردستانەوە بکاتە بناغە و ناونیشانی خۆی، کۆببنەوە.
ئێمە پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کە نابێ و ڕەوا نییە، بەر لە یەکخستنی ناوماڵی کوردستانیی هیچ لایەنێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی بە لای هیچ جەمسەرێکی سیاسیی نەتەوەی دەسەڵاتداردا بخات. سیاسەتێکی ئەوتۆ هێز و وزەی کوردستان و بزووتنەوەکەی لە یاریی و ئەمبەر و ئەوبەرکردنی نێوان جەمسەرەکانی نەتەوەی سەردەستدا بەفیڕۆ دەدا.
پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
پارتی سەربەستیی کوردستان
رێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢١ی رەشەمەی ٢٧٢٢ ک
١٢ی مارسی ٢٠٢٣ ز
بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: مەنشوورێک ڕەوایی هەیە کە لە دڵ و ناخی کۆمەڵگای کوردستانەوە هەڵقوڵابێ.
بابەتی دواتربەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە مەنشووری پەهلەوی

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان ٣ی خەرمانان؛ «ڕۆژی شەهیدانی ژینگەی کوردستان»، بەڵگەیەک لەسەر دوژمنایەتی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ژینگەی کوردستان و پارێزەرانی عەقڵیەتێکی سیاسیی کۆن و دۆڕاو بۆ بازسازیی ئێرانێکی داڕماو پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان کچە کوردی بەختیاری ناهید بوستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئە... ئەرشیفی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ژ.ک و کۆماری کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر دامەزراوە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ب... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان مەحموود ئاغای سەیفی قازی، کوڕی ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان" کۆچی دوایی کرد.