بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان : داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بەرانبەر بە سەرەڕۆییەکانی ڕژیمی ئێران بێدەنگی بشکێنن.

هێرشی هاژەکیی ڕژیمی ئێران بۆ سەر هەولێر بە ئامانجی بەلاڕێدابردنی بیر و ڕای گشتیی ناوخۆیی، جیا لە سەرلێشێواوی، نیشانەیە بۆ دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی ئەو ڕژیمە.

بە پێی هەواڵەکان درەنگانی ئەمشەو دووشەممە٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی” ١٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ی زایینی” ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی، هەولێری پایتەختی باشووری کوردستانی هاژەک باران کرد و بە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاگەیەندراوە چوار کەسی مەدەنی شەهید و پێنج کەسی تریش بریندار بوون.
سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم هێرشە تیرۆریستیەی وەئەستۆ گرتووە و ڕایگەیاندووە کە بە تۆڵەی کوشتارەکانی کرمان، ڕاسک و سووریە، بنکەکانی مووسادیان لە هەولێرمان کردۆتە ئامانج.

ڕژیمی ئێران کە لە گەڵ دوایین ڕۆژەکانی تەمەنی پڕ لە نەهامەتیی خۆی دەست و پەنجە نەرم دەکا، بە مەبەستی هەڵخەڵەتاندن و بەلاڕێدا بردنی بیروڕای بەشێک لە ئێرانیەکان، هەر جارەو  بە سیناریۆیەکی دەستکردی وەک تەقینەوەکەی کرمان و بە دروستکردنی دوژمنێکی وەهمی و هەروەها بۆ چاوترسێن کردنی ناڕازیانی دەسەڵاتەکەی پەنا بۆ هەر چەشنە پیلانێک دەبا و بەم بیانوانە جیا لەوەی ڕۆڵەکانی نەتەوە غەیرە فارسەکانی وەک کورد و عەڕەب و بەلووچ لە سێدارە دەدا،هاوکات لە ڕێگەی هاژەک و مووشەکی دوورهاوێژەوە هێرش دەکاتە سەر خاکی باشووری کوردستان.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەم هێرشانەی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی، داوا لە کۆڕ و کۆمەڵگای جیهانی و نێودەوڵەتی دەکا کە لە بەرانبەر سەرەڕۆیی و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران چیتر بێدەنگ نەبن.

حیزبووڵڵا، حەماس،حوسیەکانی یەمەن، داعش، قاعیدە، تاڵیبان و بوکووحەرام هەر هەموویان لە هێلکەی ماری تیرۆریسمی دەوڵەتیی ئێرانەوە ترووکاو و پەروەردە کراون و تا سەری مارەکە پان نەکرێتەوە، تیرۆریسمی نێودەوڵەتی کۆتایی پێ نایە.

 

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی

١٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاشتیاکۆ , سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:هێرش بۆ سەر داگیرکەر ڕەوایە.
بابەتی دواترپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان:

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...