پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ یادی ١٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان

بە بۆنەی یادی ١٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان،  بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی و سەرکردایەتیی ئەم پارتە کرد کە دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بەڕێز کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

بەڕیزان ئەندامانی سەرکردایەتیی و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەستیی کوردستان

سڵاو و ڕێز:

بە بۆنەی تێپەڕبوونی  ١٨ ساڵ بە سەر تەمەنی پڕلە شکۆی پارتی سەربەستیی کوردستان کە بێوچان و بە بێ ماندوو بوون لە پێناو دەستەبەر بوونی سەربەستی و سەربەخۆیی کوردستاندا لە خەبات و تێکۆشان دابووە، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین و سەربەرزی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

نزیکەی دوو دەیە خەبات بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان، جیا لەوەی فەخرێکی گەورەیە کە بە باڵای پارتی سەربەستی بڕاوە، بۆ جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش جێگەی شانازییە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی ئەم یادە شکۆدارە،هیوادارە ساڵوەگەڕی یادی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان ببێتە هەوێنی قۆناغێکی نوێ لە خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پێکهێنانی ناوەندێک کە بتوانێ سەرجەم هێز و لایەنە سەربەخۆییخوازەکان لە ژێر پلاتفۆرمێکی هاوبەشی نەتەوەیی و نیشتمانی کۆ بکاتەوە.

پێویستە  هەموومان وەک هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕێکخستنی جیددیی ناوماڵی کورد، خۆمان بۆ قۆناغی هەستیار و چارەنووسسازی چاوەڕوانکراوی  بەردەممان ئامادە بکەین.

 

بەرز و بەڕێز و پیرۆز بێ یادی ١٨ ساڵەی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی

١٥/٠٢/٢٠٢٤  ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەیاننامە دان و مەحکووم کردن نیشانەی بێدەسەڵاتین، تەنیا بەتاڵکردنی ڕقە  و هیچ دەردێک دەوا ناکا.
بابەتی دواترڕوودوای هاتووچۆ لە جادەی سەلاس بۆ جوانڕۆ قوربانی لێکەوتەوە.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...