بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بایکۆتی هەڵبژاردن، ڕێفراندۆمی “نا” بە داگیرکەری ئێرانی بوو

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
12 ڕەشەمە 2723
کۆچی هەتاوی
12 اسفند 1402
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٢٠ شعبان ١٤٤٥
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

KURDNATION AUDIO گوێگرتن لەم بابەتە
ئامادەیە
WEB دەنگی وێبگەڕ؛ بەبێ APIی پارەدار. بەردەستبوونی دەنگ بە ئامێرەکەوە بەستراوە.
ڕێکخستنەکانی گوێگرتن

ڕۆژی هەینی ١١ی ڕەشەممە ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی، شانۆیەکی لە ژێر ناوی هەڵبژاردنی” مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و خیبرەکانی ڕێبەری” بەڕێوە برد و سەرەڕای ئەوەی بۆ وەرگرتنی ڕەوایی و مەشرووعیەتی دەسەڵاتەکەی لە هەموو ڕێگەیەک بۆ کێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان کەڵکی وەرگرت، بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نەبوو.

نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە بە هوشیاریەوە پیلانی داگیرکەری ئێرانیان پووچەڵ کردووە و بە بایکۆت و بەشداری نەکردنی بێ وێنە، ویڕای ڕەوایی نەدان بە داگیرکەر، ڕێفراندۆمی نا بە داگیرکەری ئێرانیان بەڕێوە برد و حەماسەیان خوڵقاند.

ڕژیمی ئێران کە ساڵانێکە بە هەوڵدان بۆ تێکدانی دێمۆگرافیای کوردستان و جێگیر کردنی هەندێک کەمینەی ئازەری و فارس و تەنانەت عەڕەب لە هەندێک لە ناوچەکانی خاکی کوردستان هەوڵی ئازاژوە نانەوە و دووبەرەکی سازکردنی داوە، ئەمجارەش جیا لەم پیلانە پەنای بۆ ناوچە و ناوچەگەرایی، ئایین و مەزهەب، زاراوە و بن زاراوە، عەشیرە و تایفەچێتی و … برد و بۆ گەرم کردنەوە تەندووری ساردی هەڵبژاردنەکانی لە هیچ چەشنە فێڵ و پیلان و وادە و بەڵێنیەک خۆی نەبوارد و سەرەنجام تێشی دا سەرنەکەوت و شکستێکی گەورەی دیکەی بۆ خۆی تۆمار کرد.

نەتەوەی کورد بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی و نەتەوەیی بەرەو پیلی بانگەوازی هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوون و بە بایکۆتی بەرینی هەڵبژاردنەکانی داگیرکەری ئێرانی پیلانەکانی ڕژیمیان پووچەڵ کردەوە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە خەڵکی کوردستان بە گشتی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە گەلی کوردستان دەکا و سڵاو بۆ ورە و ئیرادەی بەرز و پۆلایینی گەل دەنێرێ.

بژی یەکڕیزی و یەکدەنگیی نەتەوەیی

سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بۆ پێشەوە بۆ وەدەرنانی داگیرکەری ئێرانی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ی کوردی

١ی مارسی ٢٠٢٤ی زایینی

بابەتی پێشووپەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێرانی داگیرکەر
بابەتی دواترسروودێک بۆ سەربەخۆیی

Leave a Reply