بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: نەتەوەی کورد لە پرۆسە سیاسیەکانی داگیرکەردا بەشداری ناکا و هەڵبژاردنەکانی ئێران بایکۆت دەکا.

ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی پاش ئەوەی سەرۆک کۆماری پێشووی واتە ئیبراهیم ڕەئیسی کە لە ئەنجامی تەسویە حیسابات و  ناکۆکی و شەڕی ناوخۆیی خۆیان دا کوژرا، بڕیارە لە ڕۆژی هەینی  ٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ لە ئێران و سەرجەم ئەو وڵاتانەی داگیری کردوون، شانۆیەک لە ژێر ناوی هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری و جێگرەوەی ڕەئیسی بەڕێوە ببا.

راستیەکی حاشا هەڵنەگرە کە گۆڕانکاری لە مۆرە ناوخۆییەکانی ڕژیمی ئێران هیچ کاریگەریەکی لە سەر ژیانی نەتەوە خاک داگیرکراوەکان و یەک لەوان نەتەوەی کورد نییە و هەموویان لە پێوەندی بە سەرکوت و کوشت و کوشتار و بەتاڵانبردنی خوێن و خاکی کوردستان خاوەنی یەک بیر و باوەڕن و  جیاوازییەکیان نییە و سەرجەمیان لە پێناو مانەوەی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر دا کار دەکەن.

بەشداری کردن لە پرۆسەی هەڵبژاردنێک کە لە سیستەمێکی سیاسیی داگیرکەر دا بەڕێوە دەچێ، بە مانای ڕەوایی دان و مەشڕووعیەت بەخشینە بە داگیرکاری و هەموو جینایەتەکانی داگیرکەر.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا لە سەرجەم ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، هێز و لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانیەکان دەکا کە بە شێوەیەکی چالاک هەڵبژاردنەکانی داگیرکەری ئێرانی بایکۆت بکەن .

هەموو ئەوانەی لە کوردستاندا دەبنە داردەست و وەپێش لەشکری داگیرکەر دەکەون و هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەدەن، دەچنە خانەی خیانەت بە نەتەوە و نیشتمانەوە و لێخۆش بوون و لێبوردنیان پرسێکی سادە و ساکار نییە و نەتەوەی کورد لە بیری ناکا.

شەکاوە بێ ئاڵای سەربەخۆیی کوردستان

سەردەکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازیی نەتەوەی کورد

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی

٢٦ی ژووئەنی ٢٠٢٤ی زایینی

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان توانی وێژمانی سەربەخۆییخوازی بکاتە وێژمانی یەکەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
بابەتی دواتربایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئیران لە خاکی کوردستان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان ٣ی خەرمانان؛ «ڕۆژی شەهیدانی ژینگەی کوردستان»، بەڵگەیەک لەسەر دوژمنایەتی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ژینگەی کوردستان و پارێزەرانی عەقڵیەتێکی سیاسیی کۆن و دۆڕاو بۆ بازسازیی ئێرانێکی داڕماو پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان کچە کوردی بەختیاری ناهید بوستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئە... ئەرشیفی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ژ.ک و کۆماری کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر دامەزراوە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ب... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان مەحموود ئاغای سەیفی قازی، کوڕی ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان" کۆچی دوایی کرد.