پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی ڕووناکبیری کورد عەلی قلیچ

دوکتور عەلی قلیچ کەسایەتیی نەتەوەیی، ڕووناکبیر و سیاسەتوانی کورد لە بێدەنگیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەو بە لێکۆڵینەوە و نووسین و بەرهەمەکانی خزمەتێکی گەورەی بە دۆزی ڕەوای نەتەوەکەمان کرد.
وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارە، سەرەخۆشی لە کورد و کوردستان بە گشتی و بنەماڵەی ئازیزی بە تایبەتی دەکەم و خۆم لەم خەم و پەژارەدا بە شەریک و بەشدار دەزانم ، ڕووحی شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی
٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٤ی زایینی

سەرچاوەکانی هەواڵ بەم چەشنە کۆچی دوایی پرۆفیسۆر و کەسایەتیی دیاری کورد (باکووری کوردستان)، عەلی قلیچیان، لە تەمەنی 79 ساڵیدا ڕاگەیاند:
ڕۆژی شەممە، 24-08-2024، ئاشتیاکۆ پوور کەریم، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەربەخۆییخوازانی کوردستان HSK، هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر عەلی قلیچ-ی  پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، رۆژی 19ـی ئابی2024 لە فەرەنسا کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا هەر لەو وڵاتە بەخاکسپێردراوە.
پرۆفیسۆر عەلی قلیچ، ساڵی 1945 لە دێرسیمی باکووری کوردستان لەدایکبووە. دکتۆرای فەلسەفەی لە فەڕەنسا بەدەستهێناوە، بەشێوەی زانستی شارەزایی لە هەموو شێوەزارەکانی کوردیدا هەبووە و زمانەکانی فەرەنسی، ئینگلیزی و تورکیشی بە باشی زانیوە.
قلیچ، دامەزرێنەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی زانستیی کوردستان بوو لە فەڕەنسا، کە تێیدا مێژووی کوردی پاراستووە.
ئاشتیاکۆ پوور کەریم دەڵێت: ” هەر بەڵگەیەک لەسەر پەیمانی سیڤەر بڵاوبووەتەوە ئەو لە ئەرشیڤی فەرەنسا دەریهێناوە، تەواوی نامەکانی سەید رەزای دێرسیمی لە ئەرشیڤی فەرەنسا دەرهێناون، هەروەها لە دۆسیەی هەڵەبجە دا یەکەم کەس بووە کە کاریگەری هەبوو لە بەجیهانیکردن و دەرهێنانی بەڵگەکان بۆ بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکە.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودوو ڕۆژنامەنووسی کورد بە درۆن لە لایەن ڕژیمی تورکیە لە سەیدسادق شەهید کران.
بابەتی دواترکاک فواد و دوکتور شوان، دوو سەرکردەی وێکچووی شوڕشگێڕی چەپ،بەڵام لە ناوەرۆک و بیر و باوەڕ دا باوەڕمەند بە کوردایەتی و کوردیزم “ناسیۆنالیزم”.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...