بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: مانگرتنی سەرکەوتوانەی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیامی یەکڕیزی، یەکگرتوویی و هاودەنگی بوو.

پاش ئەوەی کۆمەڵگای مەدەنی لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێکخراوە مرۆیی و مەدەنیەکانی دەرەوەی وڵات ڕۆژی ٢٥ی خەرمانانیان وەک ڕۆژی مانگرتنی سەراسەری لە کوردستان ڕاگەیاند ، حیزب و هێز و لایەنە سیاسییە کورد و کوردستانیەکانیش پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم مانگرتنە ڕاگەیاند، گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکی دیکە حەماسەی خوڵقاند.

ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی سەڕەڕای میلیتاریزەکردن، داگیرکاری، زەبر و زەنگ، سێدارە و بەندیخانە، ئەمڕۆ ٢٥ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی نەیتوانی پێش بە ئیرادەی پۆڵایینی نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری لە دووهەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا دا بگرێ و گەلەکەمان بە سەرکەوتوویی مانگرتنی گشتی بەڕیوە برد.

مانگرتنی گشتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جیا لە چەندین پەیامی گرینگ،هەڵگری مانیفێستێک بوو: مانفێستی سەربەخۆیی بۆ کوردستان.
مانگرتنی گشتی، سەراسەری و یەکگرتوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیامی یەکڕیزی، هاودەنگی و یەکگرتوویی بوو بۆ هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان.
هاوکات پەیامێک بوو بۆ هەموو ئێرانیەکان کە خاکی پیرۆزی کوردستان بۆ ئێوە دەکەینە گۆڕستان و داگیرکەردەبێ لە خاکی کوردستان بچێتە دەرەوە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ شەهیدان و گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، سپاس و دەستخۆشی و پێزانینی هەیە بۆ تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بوێرانە و بە سەربەرزیەوە ئەم مانگرتنە بەشکۆیەیان بەڕێوە برد.
سڵاو دەنێرین بۆ شەهیدان،خوڵقێنەران و درێژەپێدەرانی ڕێبازی شۆڕشی ژینا” ژن، ژیان، ئازادی” ئیرادەی پۆڵایین و لەشکاننەهاتووی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سەردەکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندن و بنیاتنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی
١٥ی سێپتامبری ٢٠٢٤ی زایینی

بابەتی پێشووسەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان:شۆڕشی ژینا، خەباتە بۆ سەربەخۆیی
بابەتی دواترلە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ئیران، هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شەهید بوو.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو...