سیروان فەخری مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران لەسەرە

رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە تورکیا دەستگیر کراوە و مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە. ئەندامێکی رێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەڵێت: “ئەگەر دیپۆرت بکرێتەوە، بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانییەوە لەسێدارە دەدرێت.”
سیروان فەخری خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە رۆژی 3ـی ئۆکتۆبەری 2024 لە شاری بەدلیسی باکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10.11.2024، سەردار وەلەدبەیگی، ئەندامی رێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: “بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران، مەترسیی حوکمی درێژماوەی زیندان و لەسێدارەدانی لەسەرە.”
سیروان فەخری، تەمەنی 39 ساڵە و باوکی منداڵێکە، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆڕی پەنابەرانی رۆژهەڵاتە و لە ساڵی 2017ـەوە لە تورکیا پەنابەر بووە، بەڵام ساڵی 2019 چووەتە باشووری کوردستان. بە گوتەی سەردار وەلەدبەیگی، ساڵی 2022 لە سلێمانی لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووە کە تێیدا دوو لە هاوڕێکانی کوژراون.
ئەندامەکەی رێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان دەڵێت: “لەگەڵ بەڕێز پولنت، پارێزەری سیروان لە تورکیا قسەم کردووە و پێی گوتووم، دوو جار حوکمی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە، یەکیان پەیوەندی بە ئەمنیەتەوە هەیە و ئەوی دیکەشیان چوونیەتی بە نایاسایی بۆ تورکیا کە چوون و هاتنەکەشی نایاسایی بووە.”
بابەتی پێشووکوردناس، پرۆفیسۆر جۆیس بلاو کۆچی دوایی کرد.
بابەتی دواترپەیامی پیرۆزبایی ئاشتیاکۆ پوورکەریم بە بۆنەی جەژنی خاوەنکار

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
زیاتر لە ٩٥٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی، ٣٢ شەهید، ١٥٤ بریندار و زیانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی سزای خۆفرۆشی لە کوردستان؛ کوژرانی زیاتر لە ١٤ جاش،  سێ جاشی تر لە هەورامان، مەهاباد و سنە کوژران. وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆدا میداڵی زیوی بردەوە بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و کارەساتی شەنگاڵ کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە لەندەن پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مەریوان بەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات. پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ.