ئاگادارییەک لە بەشی تەشکیلاتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ئامادەیی بۆ هێزی پشتیوان لە ڕۆژاوای کوردستان.

ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە

کوردی
19 سەرماوەز 2724
کۆچی هەتاوی
19 آذر 1403
میلادی
کۆچی مانگی · ئوم‌القورا
٧ جمادى الآخرة ١٤٤٦
وەرگێڕانی بابەت Translate

وەرگێڕانی ماشینی لە Google Translate، لە پەنجەرەیەکی نوێدا دەکرێتەوە؛ وەرگێڕانی فەرمی نییە. دەقی سەرەکی سەرچاوەیە.

بۆ زمانەکانی تر، لە پەڕەی Google Translate زمانی وەرگێڕان بگۆڕە.

هاوبەشکردن

KURDNATION AUDIO گوێگرتن لەم بابەتە
ئامادەیە
WEB دەنگی وێبگەڕ؛ بەبێ APIی پارەدار. بەردەستبوونی دەنگ بە ئامێرەکەوە بەستراوە.
ڕێکخستنەکانی گوێگرتن

هەر وەک هەموو لایەک ئاگادارن سەرەنجام ڕژیمی داگیرکەری سووریە تێکڕووخا و لە ئیستاش دا کۆمەڵێک هێزی چەکداری ئیسلامیی توندئاژۆ”تەحریری شام و …” کە بەشێکن لە پاشماوەکانی داعش و ئەلقاعیدە و لە لایەن ڕژیمی داگیرکەری تورکیەوە پاڵپشتی و ڕاهێنانیان پێکراوە، دەسەڵاتی دێمێشق و بەشێکی زۆری سووریەیان بە دەستەوە گرتووە.

بە پیی پێشینەی ئەم هێزانە کە عەقڵیەتێکی دژە دێموکراسی و دژە کوردیە، ئەگەری ئەوە لە ئارا دایە کە پیلانی داهاتوویان، هێرشکردنە سەر خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاوای کوردستان بێ،  هەر بۆیە لەم هەلومەرجە دا گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی و لە ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی پێویستە بە هەستیارییەکی نەتەوەییەوە مامەڵە لە گەڵ دۆخەکە دا بکەن.
بەشی تەشکیلاتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی ئامادەیی خۆی بۆ بەرەکانی شەڕ لە ڕۆژاوای کوردستان ڕادەگەیەنێ و هاوکات  داوا لە گشت سەربەخۆییخوازان،  ئەندامان، لایەنگران و هەموو ئەوانەی بۆ پرسی کورد و کوردستان” لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دیاسپۆرا” بە پەرۆشەوەن دەکا:

بۆ پشتیوانی و ئامادەبوون لە ڕۆژاوای کوردستان پێوەندیمان پێوە بکەن تاکوو، وێرای ئاسانکاری، لە ڕیزی هێزی پشتیوانی  لە رۆژاوای کوردستان سازمانیان بدەین.

ئەوانەی خوازیارن لەو ئەرکە نیشتمانیە دا بەشدار بن،لەم ڕێگەیەوە پێوەندیمان پێوە بکەن:

ئیمەیل،تەلەفۆن، واتساپ:
kurdnational@gmail.com

+358 46 6623568

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پاراستنی ڕۆژاوای کوردستان وەک دەستکەوتێکی نەتەوەیی، ئەرک و بەرپرسایەتیە.
بابەتی دواتربەشێک لە وتەکانی بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

Leave a Reply