بەشداریی هەئیەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە حەوتەمین ڕێوڕەسمی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا.

ڕۆژی سێشەممە ١٠ی دیسامبری ٢٠٢٤ی زایینی پارتی دەسەڵاتدار “پارتی کرێکارانی بریتانیا Labour Party (UK)” حەوتەمین ڕێوڕەسمی ساڵانەی خۆی بە بەشداریی زۆرینەی ئەندام پارلمان و کەسایەتیە سیاسیە نێونەتەوەییەکان بەڕێوە برد.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە فەرمی لە لایەن حیزبی کرێکارانی بریتانیاوە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە بانگهێشت کرابوون  و هەیئەتێک بە سەرپەرەستیی سەرۆکی بزووتنەوە” بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم” و بە هاوڕێیەتی بەڕێز گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگیڕیی بزووتنەوە  لەم ڕێوڕەسمە دا بەشدارییان کرد.
لە پەرواێزی کۆبوونەوەکە دا شاندی بەشداربووی بزووتنەوە وێرای نوێکردنەوەی دیدار لە گەڵ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان و نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، چاویان بە کۆمەڵێک دیپلۆمات، پارلمانتار و کەسایەتیی سیاسیی سەر بە پارتی کرێکارانی بریتانیا کەوت.
سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە دیدارەکانی دا، وێڕای باسکردن لە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی، ئاماژەی بەوە دا کە دیزاینی نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە مەرجێک سەرکەوتوو و سەقامگیر دەبێ کە کورد ببێتە خاوەن سەروەریی سیاسی و  دەوڵەت و کیانی سەربەخۆی خۆی، هەروەها باسی لە خواستی نەتەوەی کورد بۆ سەربەخۆیی کرد و داوای لە بەرپرسانی بریتانیایی کرد تاکوو پالپشت و پشتیوانی پرسی کورد بۆ سەربەخۆیی بن .
بەڕێز ئاشتیاکۆ لە قسەکانیدا باسێکی لە پێوەندی بە شۆڕشی ژینا و خواستی گەلی کورد بۆ سەربەخۆیی پێشکەشکرد و هەروەها گوتی: گوتاری سەربەخۆییخوازی لە هەر چوار پارچە داگیرکراوەکەی کوردستان بۆتە گوتار و خواستی سەرەکیی خەڵک.
لە درێژەدا ڕەوشی ڕۆژاوای کوردستان و مەترسی و هەڕەشەکانی ڕژیمی تورکیە لە سەر کورد خرایە بەر باس و لێکدانەوە و داوا کرا کە لە بەرانبەر جینایەتەکانی داگیرکەرانی کوردستان بە نیسبەت نەتەوەی کورد، بێدەنگ نەبن.

پێویستە بگوترێ پارتی كرێكاران بە سەرۆكایەتیی كەیر ستارمەر لە هەڵبژاردنی مانگی جولای ٢٠٢٤ی زایینی توانی سەرکەوتنی گەورە بۆ خۆی تۆمار بکا و ببێتە حیزبی یەکەم و دەسەڵاتداری بریتانیا ، ئەم حیزبە لە  ٤١٠ كورسی لە كۆی ٦٥٠ كورسی لە ئەنجوومەنی گشتیی بریتانیای بەدەستهێناوە و لە ئێستا دا كەیر ستارمەر سەر بە پارتی کرێکارانی بریتانیا سەرۆک وەززیرانی ئەم وڵاتەی لە ئەستۆیە.

بابەتی پێشووبەشێک لە وتەکانی بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
بابەتی دواترئینگلیزی، وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە ژنێڤ

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٤ەمین ساڵیادی دامەزرانی حزبی ڕزگاریی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٥ ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران زیاتر لە ٩٥٠ هێرشی مووشەکی و درۆنی، ٣٢ شەهید، ١٥٤ بریندار و زیانی مرۆیی، ئابووری و ژینگەیی سزای خۆفرۆشی لە کوردستان؛ کوژرانی زیاتر لە ١٤ جاش،  سێ جاشی تر لە هەورامان، مەهاباد و سنە کوژران. وەرزشوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پاڵەوانییەتیی جیهانیی تێکواندۆدا میداڵی زیوی بردەوە بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵوەگەڕی ژینۆسایدی کوردانی ئێزیدی و کارەساتی شەنگاڵ کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان لە لەندەن پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی مێژوویی مەریوان بەیاننامەی هاوبەشی هەشت حیزب و ڕێکخراوی سەر بە نەتەوەکانی کورد، بەلووچ، ئەحوازی لە وەڵامی "کۆنگرەی ئازادیی ئێران" پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە دڕۆنییەکەدا تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکار هێناوە پارتی سەربەخۆیی کوردستان هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر بنکەکانی کۆمەڵە مەحکووم دەکات. پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی"