بریتانیا: دیداری ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی ١٦ی دێسامبری ٢٠٢٤ی زایینی لە نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەنی پێتەختی بریتانیا پێشوازی لە هەیئەتێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کرا.
هەیئەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوە پێکهاتوو لە بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوە و بەڕێز گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە سەردانی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بریتانیایان کرد و لە لایەن نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە بریتانیا بەڕێز کاروان جەماڵ تاهیر ەوە پێشوازیان لێکرا و کۆمەڵێک باس و بابەتی پێوەندیدار بە کورد و ناوچەکە قسە و باسیان لە سەر کرا .
ڕەوشی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و ڕۆژاوای کوردستان بە تایبەتی و هەروەها پرسی کورد لە کۆمەڵگای جیهانی بە گشتی تەوەری گفتگۆ و دانیشتنی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان و هەیئەتی ڕێبەریی بزووتنەوە بوو.
بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم شرۆڤەیەکی تێروتەسەل و سەرنجراکێشی لە پێوەندی بە داهاتووی کورد و ئاستی دیپلۆماسیی بزووتنەوە لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی پێشکەش کرد و بە ئاماژە بە دۆخی هەستیاری ناوچەکە گوتی: پرسی بە دەوڵەتبوونی کورد لە ئێستا دا لە ڕۆژەڤی جیهانی دایە و بۆیە پێویستە کورد لەم هەلومەرجە دا بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، هەڕەشە و مەترسیەکانی بەردەمی بکاتە دەرفەت و لە قازانج و بەرژەوەندیی نەتەوەیی دا بیانقۆزێتەوە.
سەرۆکی بزووتنەوە هەروەها ئاماژەی بە پارسەنگی هێز لە یەکلاییکردنەوەی هاوکێشە سیاسیەکان کرد و گوتی: کورد لە سەری عەرز خاوەنی هێزە و بە تێکشکاندنی داعش، ئەو پرسەی بە جیهان سەلماندووە بۆیە دەتوانێ هاوپەیمانێکی باشی کوالیسیۆنی جیهانی دژ بە تیرۆریسم بێ.
لە درێژە دا بەڕێز کاروان جەماڵ تاهیر شیکردنەوەیەکی بەهێزی بۆ ڕەوشی کورد لە ئاستی نێونەتەوەیی دا پێشکەش کرد و گوتی: گەشبینە بە داهاتووی کورد و کوردستان و هەوڵی بەردەوامیان داوە لە ئاستی وڵاتی بریتانیا دا دۆست و هاوپەیمان بۆ پرسی کورد کۆبکەنەوە.
لە کۆتایی دانیشتنەکە دا پێداگری لە سەر پێوەندی و دانیشتنی بەردەوامی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بە مەبەستی زیاتر لێکنزیکبوونەوە و یەکڕیزیی ناوماڵی کورد کرایەوە .

بابەتی پێشوودیداری سەرۆکی بزووتنەوە لە گەڵ هاوسەرۆکی پێوەندییەکانی دەرەوەی خۆسەریی ڕۆژاوای کوردستان
بابەتی دواترکورد لە ڕۆژاوا

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە