وەحید مورادی کوردستانی: بە بۆنەی ١٦ی بەفرانبار ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بە بۆنەی ١٦ بەفرانبار لە لایەن خۆمەوە پیرۆزبایی ساڵڕۆژی دامەزراندنی بزوتنەوەی سەربەخۆیخوازانی کوردستان لە ئەندامان و لایەنگران و دەستەی ڕێبەری ئەو بزووتنەوە، وە هەروەها لە کاک ئاشتیاکۆ پورکەریم وەک سەرۆکی ئەو بزووتنەوە دەکەم.

بە دڵنیایەوە هەموو زەحمەتەکان و هەوڵ و تێکۆشانی ئێوە بۆ کورد و کوردستان لە مێژوو ئەنوسرێتەوە، هەروەها ئەو نابەرابەریە و بێڕێزیە کە بەرانبەر بزووتنەوە کراوەو دەکرێت لە بیری کوردستانیان ئەمێنێ.

سەبرو خۆشەویستی و کوردپەروەری بوونی ئەندامان و لایەنگرانی بزووتنەوە بووە هۆکاری ئەوەی کە هەڵوێستێکی نابەجێ و ناکوردستانی لە بەرانبەر جاهیلانی نەیار شەیدا نەکرێت کە ببێتە هۆی دژایەتیکردنی نێوان کورد و کورد.

‎دیارە ڕێگای سەربەخۆیی ڕێگایەکی پڕ زەحمەتە، لە هەمان کاتدا کە بزووتنەوەکە خەریکی خەبات و تێکۆشانە دژ بەداگیرکەرانی کوردستان، دەبێ لە گەڵ نەیار شەیداکانی (فدراڵ خوازان) کە هاوخوێنمانیشن سەبرمان هەبێت و هەروەها چاوێکیشمان بە ڕێوی سفەتان بێت کە نەمانخەنە داو برایەتی داگیرکەران و دیمۆکراسیخوازی بۆ دوژمنانمان.

ئەوانەی هەوڵ ئەدەن وا نیشان بدەن کە ئێمە تەنیاین و کەس لە گەڵمان نیە، ئەوانەی پێیان وایە لە ئەو ڕۆژە بزووتنەوەی سەربەخۆیخوازان دروست کراوە هیچ دەسکەوتێکی نەبووە دیارە چاویان لە بەرانبەر ئەو هەموو چالاکیە نێودەوڵەتیە ، ئەو هەموو تێکۆشانە بۆ بەردەنگ کردنەوەی ڕۆژئاوا و وڵاتە زلهێزەکان بۆ پرسی کورد، وە هەروەها ئەو هەموو تێکۆشانە بۆ هاوپەیمانکردنی نەتەوە بندەستەکانی ئێرانی جعلی، وە … بەساوە، بەڵام هەر ئەو کەسانە ئامادە نین تەنانەت یەک پرسیار لە سەرکردەکانیان بکەن وە یا تەنانەت یەک ئاماری فەرمی لە دەسکەوتەکانیان بگرن تا بزانن بەو هەموو ساڵە خەباتی کوردیان بە هەڵەو، سیاسەتی کوشەندە بە ڕێوە بردنە، تابزانن چەندە تەنها و بێکەسن لە لای هاوڕێ داگیرکەرەکانیان.

من دڵنیام ڕۆژێک هەموویان ڕوو ئەکەن بە وتاری سەربەخۆیخوازی وە سەروەریخوازی کوردستان.

‎بژی کوردستان، بژی کورد،
بژی بزووتنەوەی سەربەخۆیخوازانی کوردستان
وەحید مورادی کوردستانی, ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

بابەتی پێشوو١٦ی بەفرانبار، ساڵڕۆژی دامەزرانی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
بابەتی دواترکۆبوونەوەی ڕێبەریی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ ئەنجومەنی بریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان ٣ی خەرمانان؛ «ڕۆژی شەهیدانی ژینگەی کوردستان»، بەڵگەیەک لەسەر دوژمنایەتی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ژینگەی کوردستان و پارێزەرانی عەقڵیەتێکی سیاسیی کۆن و دۆڕاو بۆ بازسازیی ئێرانێکی داڕماو پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان کچە کوردی بەختیاری ناهید بوستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئە... ئەرشیفی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ژ.ک و کۆماری کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر دامەزراوە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ب... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان مەحموود ئاغای سەیفی قازی، کوڕی ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان" کۆچی دوایی کرد.