مانگرتنی گشتی بۆ داکۆکی لە گیانی وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی

گەلی تێکۆشەر و ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛

ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی بەردەوامە لە خوڵقاندنی جینایەت لە کوردستان و ڕۆژ نییە حوکمی زیندان و لە سێدارەدان بۆ کەس یان چەند کەسێک لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەرنەکەن و بەڕیوەی نەبەن.

لە ئیستا دا جیا لەوەی دەیان زیندانیی کورد لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئیراندا حوکمی ئێعدامیان بە سەر دا سەپاوە،
دوو زیندانیی کورد، وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی لەو ماوەیە دا حوکمی لە سێدارەدانیان لە لایەن دیوانی باڵای ئیرانەوە پەسەند کراوە و ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم دوو حوکمە لە ئارا دایە.

بۆیە بۆ پێشگرتن بە جێبەجێکرانی ئەم حوکمە، داوا لە گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان لە هەموو کوردستان دەست بدەنە مانگرتنێکی گشتی و سەراسەری.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان داوا دەکا: بە نەچوونە سەر کار و قوتابخانە و داخستنی دووکان و بازاڕ، ناڕەزایەتی و ئیعتراز و بێزاریی خۆتان بەرانبەر ڕژیمی داگیرکەری ئیرانی دەرببڕن.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی

١٩ی ژانویەی ٢٠٢٤ی زایینی

بابەتی پێشووکۆبوونەوەی ڕێبەریی بزوتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ ئەنجومەنی بریتانیای بزوتنەوەی گۆڕان.
بابەتی دواتربا ٢ی ڕێبەندان بکەینە بنەمای یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێزە سیاسیەکانی کوردستان

Leave a Reply

نوێترینەکان
مڵەی برایەتی گەلان و شۆڕشە مەزنەکەی ڕۆژاوای کوردستان. بەیاننامەی هاوبەش بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی ژینا سیمیناری «باشان» لە فەڕانسە بەڕێوە دەچێت پەیامی دڵخۆشی و پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان: بە بۆنەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشووری کوردستان ٨٤ کاندیدی کورد لە هەڵبژاردنی ٢٠٢٦ی سوید؛ بەشدارییەکی فراوان لە پەرلەمان، هەرێم و شارەوانییەکان سیمیناری «ژن، ژیان، ئازادی؛ لە ڕاپەڕینەوە بۆ داهاتوو»ڕۆژی ١٤ی سێپتامبری ٢٠٢٦،بەڕێوە دەچێ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: ساڵی نوێی عیبری پیرۆز بێت. هەڵبژاردنەکانی ئاڵمان و گەشەی بەشداریی سیاسیی کورد لەو وڵاتە گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان