ئەنجامنامەی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە ئامانجی کۆبوونەوەی ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەسەر داخوازیی و دەستپێشخەریی کۆنفرانسی لۆزان و  بە هاوکاری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە، نوێنەری پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵێک کەسی سەربەخۆ، ڕۆژی  ١٨ی ژانویەی ٢٠٢٥ لە ناوەندی کەنەکە لە شاری برۆکسل کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرەتا بە وردی بارودۆخی سیاسی هەڵسەنگێندرا. له وتووێژەکاندا بارودۆخی زیندانیانی سیاسی له ئێران و به تایبەتیش بڕیاری له سێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشه مورادی به شێوەیەکی تایبەتی تر باسکرا و هەڵوێستی لە سەر گیرا. بڕیاردرا  که لەسەر داسەپاندنی سزای لە سێدارەدان لە سەرانسەری ئێراندا هەڵوێست بگیرێت. لەم بارەیەوە نوێنەرانی هەوو پارت و ڕێکخراوە سیاسییەکانی ئامادە لە کۆبوونەوەکەدا لە سەر کاری هاوبەش هاوڕا بوون و بەدیلی مانگرتنی گشتی خرایه بەر باس.

پاشان لێژنەی ئامادەکاریی ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان دەستنیشانکرا و پلانێک بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسێکی گشتی پەسەند کرا. وەک پرەنسیپ بڕیاردرا کە هەر حزب و ڕێکخراوێکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری لە کۆمیتەکەدا هەبێت،. هەروەها چەند کەسێکی سەربەخۆش لە کۆمیتەکەدا جێگە بگرن. داواش کرا کە ڕێژەی ژنان لە کۆمیتەکەدا بە شێوەیەکی ئەرێنی زیاد بێث.

لایەن و ڕێکخراوە بەشداربووەکانی کۆبوونەوەکە بە ڕیزبەندی ئەلفوبێ بەم شێوەی خوارەوەیه:

1. بزووتنەوەی  سەربەخۆییخوازانی کوردستان

2. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

3. کۆمەڵە –ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران

4. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی  کوردستانی ئێران

5. کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

6. پارتی ئازادی کوردستان

7. پارتی ژیانی ئازادی کوردستان – پژاک

8. سازمانی خەباتی کوردستان

9. کژار

دەرگای کۆمیتە بەڕووی هەموو پارت و دامەزراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کراوەیە.

لە کۆتاییدا بڕیار درا کە کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی  بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دەرفەتێکی نزیکدا لە ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕاوێژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

2025.01.20

حیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووحیزب و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبوونەوە.
بابەتی دواتررسالة حركة استقلال كردستان بمناسبة الذكرى الخامسة والثلاثين لتأسيس الجبهة الديمقراطية الشعبية للأحواز

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامی هاوسۆزی و ئیدانەکردنی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژ بە حیزبەکانی ناو هاوپەیمانی کوردستانی ئێران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: بانگهێشتتان دەکەین بۆ یەکڕیزیی بەرەی سەربەخۆییخوازان شەڕ بۆ ئاشتی و سەقامگیری: پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران بیستەمین ساڵێادی دامەزرانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە وڵاتی نۆڕوێژ بەرز و پیرۆز ڕاگیرا. بەیاننامەی هاوبەشی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی"زگماکی" لە وڵاتی بریتانیا کۆبوونەوەیەک لە لایەن ڕێکخراوی کورد فۆر لەیبە و کوردیش پڕۆگرێس و بە هاوکاری دەم پارتی بەڕێوە چوو سمینارێک لە ژێرناوی دیاسپۆرای کورد و جوو لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە چوو. پەیامی سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزا... پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی. لایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن پرۆفیسۆر دوکتور گوڵمراد مرادی، ڕووناکبیر، نووسەر، وەرگێڕ و لێکۆلەری گەورەی کورد کۆچی دوایی کرد پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ پێڕەوانی ئایینی یارسان بە بۆنەی جێژنی پیرۆزی ...