کۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

کوردناسیۆن: هەیئەتێکی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە گەڵ شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بلژیک کۆبوونەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی ” ١٨ی ژانویە” لە بنکەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان”کەنەکە” هەیئەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە سەرپەرەستیی سەرۆکی بزووتنەوە بەڕێز ئاشتیاکۆ پوورکەریم و بە بەشداریی بەڕێزان سەردار وەلەدبەیگی ئەندامی ڕێبەری و گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە لە گەڵ هەئیەتێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، پێکهاتوو لە بەڕێزان فەریبا محەممەدی وتە بێژی کۆمەڵە و بێهرووز مەلەکشا ئەندامی ڕێبەریی کۆمەڵە، کۆبوونەوە.

لەو دیدارە دا دوو لایەن وێڕای جەخت کردنەوە لە سەر کار و بەرنامەی هاوبەش، ڕەوشی جیهان و ناوچەکە بە گشتی وڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تایبەتی تاوتوێ کرد و یەکڕیزیی ناو ماڵی کورد و هێز و لایەنە کوردستانیەکانیان لەم هەلومەرجە هەستیارەدا بە زەروورەتێکی مێژوویی زانی و پێداگریان لە سەر هەماهەنگی و یەکدەنگیی زیاتری هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کردەوە.

لە کۆبونەوەکە دا لەسەر زۆر مژار و بابەتی پێوەندیدار بە کۆنفرانسی ڕاوێژی نەتەوەیی بۆ بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێوەندییەکانی هەر دوو لایان قسە وئاڵووگۆڕی بیروڕا کرا.

بابەتی پێشووکۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
بابەتی دواترکۆبوونەوەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان”پژاک”.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
Çarşema Sor Pîroz Be چوارشەممەی سوور پیرۆز بێت پەیامی هاوخەمیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان شیکارییەکی ستراتیژی لە شەڕی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیل و کاریگەرییەکانی لە سەر نەزمی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ڕۆڵی کورد لە ستراتیژی ئەمریکادا: کارتی فشار لە دژی ئێران مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی سێهەم پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک" نۆڕوێژ: بەشێک لە وتەکانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان وتووێژی یووتۆپیا تیڤی لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم ، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان کورتەیەک لە لێدوانی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بۆ کەناڵ ١٢ی ئیسرائیل بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی ڕێبەر و پێشەوامان  پێشەوا قازی م... هۆنراوەیەکی سەلاح سوڵتانپەنا بو بۆنەی 10ی خاکەلێوە مانیفێستی ڕزگاری " پارتی سەربەخۆیی کوردستان" بەشی دووهەم پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرش و دەستدرێژییەکانی ڕژیمی ئێران بۆ باشووری کوردستان مەحکووم دەکەین. سروودی ئــــــــــاڵا ، هۆنراوەی: سەلاح سوڵتانپەنا پەیامی پیرۆزبایی بزاڤی ئاشتیی ناوخۆیی"بان" بە بۆنەی یەکگرتنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کورد...