٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی و سەرجەم پیاوانی یەکسانیخواز پیرۆز بێ.

 

ژن واتای ژیانی هەیە و ئافرەت بە مانای خالق و ئافرێنەر و ئافەریننەدە

 

ڕۆژی جیهانیی ژن لە جووڵانەوەیەکی کرێکاریەوە دەستی پێکرد و نەتەوەیەکگرتووەکان بە فەرمی ناسی.

 

ساڵی ١٩٠٨ لە ڕۆژی ٨ی مارسدا لە ئەمریکا خاوەنکارێک دەرگای کارگەکەی بەڕووی کرێکارە ژنەکاندا داخست کە بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەهێز لەکارگەکەدا و سەرجەم کرێکارە ژنەکان کە ١٢٩ کەس بوون سووتان

 

ساڵی ١٩٠٨ی زایینی زیاتر لە ١٥ هەزار ژن لە نیۆیۆرک بە دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ساعاتی کاریی زۆر و مووچەی کەم و نەبوونی مافی دەنگدان بۆ ژنان ، خۆپێشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.

کلارا زتکین ئەو ژنە بوو کە ساڵی ١٩١٠ پێسنیاری دا ئەو ڕۆژە بکرێتە ڕۆژی جیهانیی ژنان .

 

٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بە گشتی و ژنانی کوردستان بە تایبەتی و سەرجەم پیاوانی یەکسانیخواز پیرۆز بێ.

 

بەتواناترین و باشترین ڕێبەرانی جیهان ژنانن

ژن و پیاو تەواوکەری یەکترن، هیچ خەباتێک بە بێ بوون و حزووری ژنان سەرناکەوێ.

 

بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە مێژوو و ڕۆڵ و دەوری ژنان لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد، بە ڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە نەقشی ژنانی کورد لە بوارەکانی بەڕێوەبەری، فەرماندەیی و دەسەڵاتداری دا لە ئاستێکی بەرز و بێوێنە دابووە.

 

ژن و پیاوی کورد وەک تەواوکەری یەکتر شانی بە شانی یەکدی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پێکەوە تێکۆشاون و ڕابردوو و مێژووی سەدان ساڵەی کورد شایەتی بۆ ئەم ڕاستیە دەدەن .

 

زۆربەى هەرە زۆرى پیاوانى ناسیونالیستى کورد پێداگرن لەسەر ئەوەى کە ژنان لە پێشوودا و لە کۆمەڵگەى کوردیدا لەگەڵ پیاوان خاوەنى مافى یەکسانى بوون و ڕوانین بۆ ژن و پیاو وەک دوو مرۆڤ بووە نەک وەک دوو ڕەگەزی جیاواز و جیا لە یەک ، بەڵام حاشا هەڵنەگرە کە بە داخەوە لەمڕۆ دا بە هۆی هەندێک فەرهەنگ و کلتووری هاوردە ڕۆڵ و دەوری ژنان لە کۆمەڵگا دا کەمڕەنگ کراوەتەوە کە پێویستە خەباتی بۆ بکرێ و بگەڕێندرێتەوە سەر ڕێچکەی ئەسڵی و بنەڕەتیی خۆی.

 

لەم ڕۆژە دا پێویستە یادێک بکەین لە ژنانی شۆڕشگێری ناو مێژووی کورد، ژنانێکی وەک(( قەدەم خێری قەڵاوەندم ، جیهان ئارا خانم، مەستوورەی ئەردەڵان، سەردار بی بی مریەمی بەختیاری، خانزاد خانی میری سۆران، عادیلە خانم، حەپسەخانی نەقیب، پەرى خان خاتوونی ڕەمەنی،شەمسى خاتوونی ئامەریان، فەسڵە خاتوونی تەمیکا، میعان خاتوونی ئێزیدی،سووسەن ئەمیری کرماشانی،ڕەوشەن و لەیلا بەدرخان،دایفەخاتوونی ئەیووبی،فاتە ڕەشی ڕواندوزی،مینا خانمی قازی ، لەیلا قاسم، گولناز کاراتاش، رابیعە محەمەد سەرگەورەی نانەواکان، فاتیمە محێدین، گوزیدە خانمی یامولكی، لەیلا زانا، ژنانی عفرین و کۆبانی، ژنە گەریلا و پێشمەرگە و شەڕڤان و سەدان و هەزاران ژنی دیکە))

 

ئەو فەلسەفە و مێژوویەی لە پشت ڕۆژی ٨ی مارس وەک ڕۆژی جیهانییە ژنانە، تەنیا بۆ پێرۆزبایی لێکردنێک نییە، بەڵکوو وەبیرهێنانەوە و هاندانێکە بۆ بەردەوامیی شۆڕش و بەرخودان دژ بە ستەم و زوڵم و زۆرداریی داگیرکەران.

 

بەرز و بەڕێز بێ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانیی ژنان

 

بزوتنەوەی  سەربەخۆییخوازانی کوردستان

١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ی کوردی

٨ی مارسی ٢٠٢٥ی زایینی

 

بابەتی پێشووپیرۆز بێت ٨ ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان
بابەتی دواترماڕشی سروودی نەتەوەیی، ئەی ڕەقیب

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی سی‌وحەوتەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید دوکتور عەبدوڕەحمان قاسملوو پەیامی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سناتۆر لیندزی گراهام بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا فیلم: دیــاکـــۆ ؛ سەرەتای یەکگرتوویی مـــاد "یەکەمین دەوڵەتی کوردی" بۆ سەربەخۆیی؟ پارتی سەربەخۆیی کوردستان: کوژرانی سیاوەش ئەلەک دیسان ئەوەمان بیر دێنێتەوە:کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. پەیامی سەرەخۆشی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی شەهیدبوونی چەندین پێشمەرگە و گەریلای کوردستان و شەرمەزار کردنی تاوانەک... بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆبوونەوەی پارلمانی بریتانیا بە بەشداریی لایەنە سیاسیەکانی کورد،بەلووچ، ... پاریس:دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕانسە دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی ئەنیستیتۆی کورد لە پاریس شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز