گەنجێکی نیشتمانپەروەری کورد بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەستدا.

کوردناسیۆن: بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە جوانڕۆوە، دوێنێ سێشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی،ئاکۆ یاری لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ دا گیانی لە دەستدا.

ئاکۆ یاری یەکێک بوو لەو گەنجە تێکۆشەر و نیشتمانپەروەرانەی کە بە هۆی بیر و باوەڕی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە، بەردەوام لە ژێر فشاری هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمی ئێران دابوو و بۆ ماوەیەک لە لایەن سوپای نەبی ئەکرمی کرماشانەوە دەستبەسەر و زیندانی کرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
کۆچکردوو ئاکۆ یاری یەکێک بوو لەو گەنجە خوێن گەرمانەی کە لە شاری جوانڕۆ، لە زۆربەی بۆنە نەتەوەییەکاندا و هەروەها لە ناڕەزایەتیەکان بە دژی رژیمی داگیرکەری ئێرانی ڕۆڵی هەبووە.
کۆچکردوو ئاکۆ، یەک لەو لاوە شۆڕشگێرانە بوو کە سەرەڕای هەڕەشە و گوشارەکانی ئیتلاعات و سپای کرماشان و جونڕاڕۆ هیچ کات تا دوا هەناسەی ژیانی، کۆڵی نەدا و بویرانە لە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا وەک ڕێکخەرێکی چالاک رۆڵی گیڕا.
شیاوی ئاماژەیە کە ئاکۆ یاری، خوشکەزای تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان کاک فاتح ئارەشە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بە داخبوونی بە بۆنەی کۆچی ناوادەی ئاکۆ یاری، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هەموو خزم و دۆستان و بە تایبەتی لە کاک فاتح ئارەش و بە گشتی لە خەڵکی نیشتمانپەروەری جوانڕۆ و کوردستان دەکا و لەم خەم و پەژارە دا خۆی بە شەریک و بەشدار دەزانێ، ڕووحی ئاکۆی نیشتمانپەروەر شاد و یاد و ناوی بەرز و بەڕێز بێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٢١ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی
١١ی ژوونی ٢٠٢٥ی زایینی

ئاکۆ یاری پاش چل ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بابەتی پێشووکتێبی “دەنگی بەرخۆدان Voice of Resistance” لە نووسینی ئاشتیاکۆ پوورکەریم، چاپ و بڵاو کرایەوە
بابەتی دواترئاگادارییەک لە بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
شار، پێتەخت، هەولێر و کوردستان: پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٥١هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ٣٥ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا بەڕێوە چوو. پارتی سەربەخۆیی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات. کۆبوونەوەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان و بەرەی دێموکراتیکی خەڵکی ئەحواز سمینارێک بۆ دکتۆر جەعفەر شێخولئیسلامی لە ژێر ناونیشانی «زمانی کوردی و زاراوەکانی» ڕێکخرا. فەرشید گردکانی و نامۆ فازڵ دوو قارەمانی کوردی بواری وەرزش لە ئاستی جیهانیدا گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە پاڵەوانی تیکواندۆی ئاسیا پاریس: دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ چەندین حیزب و کەسایەتیی سیاسیی عەڕەب شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفرانسی EIPA لە ژێر ناوی "شەڕی نهێنی ئێران لە بەریتانیا و ئەوروپا" بەشداری کرد. سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە پارلمانی بریتانیا، چەندین دیداری لە گەڵ ڕێبەرانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی،تورکی ئ... زمانی کوردی،بە بۆنەی ٢٥ی بانەمەڕ ڕۆژی زمانی کوردی پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٣٥ ـەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان " پاک" بۆ لەیلا قاسم کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە