پەیامی ئاشتیاکۆ پوورکەریم لە سەروبەندی ڕووخانی ڕێژیمی ئێراندا | بانگەواز بۆ ڕاپەڕینی سەراسەری لە ڕۆژهەڵات

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
سڵاوتان لێ بێ و ئەم کاتەتان باش

هەروەک ئاگادارن، سەرەنجام شەڕەنگێزیەکانی ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی، داوێنی خۆی گرتەوە و لە ئێستا دا  ئەو ڕژیمە جگە لەوەی لە ئاستی نێونەتەوەیی دا ڕەوایی و مەشڕووعیەتی خۆی لە دەستداوە، کەوتۆتە بەر هێرشێکی بەربڵاوی  ئیسرائیل و ئەوەش دەرفەتێکی زێڕین و مێژوویی بۆ نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و بۆ باقی نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی ناو جوغڕافیای جەعلی و دەستکردی ئێرانی  کە سەد ساڵە کەوتونەتە بەر داگیرکاریی ئێرانیەکان، خوڵقاندوە .

ئەم دەرفەتەی لە شۆڕشی ژیناوە تا ئێستا بۆ ئازادی نەتەوەکەمان ڕەخساوە، ڕەنگە تا سەدان ساڵی تر بەم چەشنە نەڕەخسێتەوە، بۆیە پێویستە کەڵک لەم لاوازی و بێ هێزییەی دوژمن وەرگرین و خۆمان و خاکەکەمان ڕزگار بکەین.
پێویستە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک چۆن هەمیشە لە سەر پی و زیندوو بوون، لەم قۆناغە هەستیار و مێژووییەی بەردەممان دا بە هەستی نەتەوەیی و نیشتمانیەوە لە ماوەیەکی زەمەنیی نزیک دا ئامادەی ڕاپەڕینێکی گشتی و سەراسەری بن.
لە چوارچێوەی گۆڕانکاری و دیزاینکردنەوەی نوێی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا چەخماخەی ڕووخانی ڕژیمی ئێران لێدراوە و گەڕانەوەی بۆ نییە.

نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە گەڵ بەرەی دێموکراسی خوازیی ئورووپا، ئەمریکا و ئیسرائیل و تا دوایی براوەی سەرەکیی ئەم شەڕەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبن.
سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ١٩٩١ی زایینی و دامەزرانی قەوارەی هەرێمی باشووری کوردستان و پێکهێنانی ستاتوویەک بۆ کورد لە ڕۆژآوای کوردستان و لە ئێستا دا پرۆسەیەک بە ناوی ئاشتی لە نیوان تورکیە و باکووری کوردستان هەمووی تەواوکەری پکەیج و درێژەی یەک سناریۆین لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئورووپا لە ناوچەکە و سەرەنجام  بۆ  دامەزراندنی قەوارەیەکی سیاسی و سەربەخۆیە بۆ نەتەوەی کورد  وەک هاوپەیمانێکی جێگەی باوەڕی ئەم ولاتە زلهێزانە.
حەوتی ئۆکتۆبر قۆناغی دووهەمی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە کە تێیدا، بە لێدان لە پرۆکسی و دەست و پیوەندییەکانی ئێران، لە ڕێگەی قرتاندنی باسک و باڵەکانی ئەو ڕژیمە وەک ئۆختاپووسێک، وێرای کۆتاییهێنان بە حیزبووڵڵای لوبنان، حەماس، حوسیەکانی یەمەن، حەشدی شەعبی لە عێڕاق و بەشار ئەسەد لە سووریە و  بە گشتی  لێدان لە بەرەی موقاومەت و تێکڕماندنی هیلالی شیعیی ئێرانی،  هێژوومیی ئێران لە ناوچەکە و جیهان تێک رووخێندرا و کۆتایی پێ هات، ڕژیمێک کە جیا لەوەی هەناردەکەر و سەری ماری تیرۆریسمی نێودەوڵەتی بوو، هەمیشە شەڕی دەبردە دەرەوەی سنوورە دەستکردەکانی خۆی و بە هۆی هێژموونییەکەیەوە  عێراق، لوبنان، سووریە و یەمەن و کۆمەڵێک وڵاتی تری ناوچەکەی  خستبووە ژێر بەڕێوەبەری و دەسەڵاتی خۆیەوە.

لەم شەڕەی ئێستا دا، ئیسرائیل سەرجەم دامەزراوە ناوکی، سیاسی و نیزامی و ئابووریەکانی ئێرانی کردۆتە ئامانج و ئێرانی قەیراناوی ، دە هێندەی دیکە تووشی قەیران کردووە و بە رادەیەک لاوازتری دەکا کە هەنگاو بەرەو رووخانی یەکجارەکی باوێ.

وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ویرای بانگهێشت کردنی گشت لایەک بۆ یەکڕیزی و یەکگرتوویی، یەکەم داوا  نەتەوەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین کە ئامادەییان هەبێ . دووهەم : هیز و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ بیر کردنەوە لە سازان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی دۆڕاوی ئێرانی، پێویستە پێکەوە یەکدەنگ و یەک هەڵوێست و یەکگرتوانە، بە خێرایی، وێڕای ڕیکخستنی ناوخۆیی ئەندامانمان، خۆمان سازمان بدەین و پلاتفۆرمێکی نەتەوەیی و نیشتمانی لە چوارچیوەی ژوورێکی عەمەلیاتی یان بەرە و ناوەندێکی هاوبەشی نەتەوەیی پێک بینین، تاکوو  بتوانین زۆرترین دەستکەوتمان لەم دەرفەت و قۆناغە دا  هەبێ.
هەروەها داوا لە نەتەوە خاک داگیرکراوەکانی تر وەک بەلووچ ، عەڕەبی ئەحوازی، کاسپیەنی و باقی نەتەوەکانی تر دەکەین و بانگهێشتیان دەکەین بۆ پێکهێنان و ڕیکخستنی هاوپەیمانیەکی هاوبەش بۆ ڕێکخستن و هەماهەنگیی نێوانمان و لە ئەنجامدا کار و پڕۆژەی هاوبەش و ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئێرانیەکان .
هاوکات وێرای پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆمان لە هیرشەکانی ئسیرائیل بۆ سەر ئێران و داواکاریمان لە ئەمریکا و ئورووپا بۆ هێرشی بەربڵاوتر بۆ سەر ئەم ڕژیمە، ڕایدەگەیەنین کە ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ئامادەین لە هاوپەیمانیی دژ بە ئێراندا چالاکیەکانمان بە هەموو شێوازەکانی خەباتەوە تا ڕووخاندنی یەکجارەکیی ئەو ڕژیمە،  زیاتر پەرە پێبدەین.

سەردەکەوێ خەباتی سەربەخۆییخوازی و  ڕزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان

بابەتی پێشووئاگادارییەک لە بەشی تەشکیلات و ئەمنیەتی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
بابەتی دواتر⁨ وتووێژی ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیوم” ئیسرائیلی ئەمڕۆ” “ישראל היום” لە گەڵ ئاشتیاکۆ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو...