لەندەن: بەشداریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە ڕێپێوانی پشتیوانی لە بەبارمتە گیراوەکانی ئیسرائیل لە غەززە

ڕێپێوانی لەندەن بۆ پشتیوانی لە بەبارمتە گیراوەکانی ئیسرائیل لە غەززە بە بەشداریی شاندێکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کە بووە هۆی کاردانەوەی ئێرانیە فاشیستەکان و بێڕێزی کردنیان بە ئاڵای کوردستان کە لە لایەن تێکۆشەری کورد ئارمین ئەحمەدی یەوە وەڵامیان درایەوە.
ڕۆژی ١١ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ لە سەر بانگهێشتی رەسمیی بەڕێوەبەرانی ڕێپێوانی پشتیوانی بۆ بەبارمتە گیراوەکانی ئیسرائیل کە لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی حەماسەوە بە بارمتە گیراون، شاندێک لە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە لەندەن بەشداری کرد.
لەو ڕێپێوانە دا گۆران دەشتی ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بزووتنەوە کە بە ئالای کوردستانەوە تێیدا ئامادە بوو، بووە هۆی کاردانەوەی توند و بێڕێزیی ئێرانیە فاشیستە سەڵتەنەت تەڵەبەکان و کەسێکی ئێرانی بە ناوی نیاک قوربانی بێڕێزی بە ئاڵای کوردستان کرد و بەم هۆیەوە لە لایەن  کاک گۆران دەشتیەوە بە توندی ولام درایەوە و هاوکات لاوی تێکۆشەری کورد ڕامین ئەحمەدی” ئەندامی کۆمەڵە” بە توندی هێرشی کردە سەر ئەم فاشیستە ئێرانیە کە بەم هۆیەوە  ڕامین بۆ چەند کاتژمێرێک لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کرا و لە ئێستا دا لە چاوەڕوانیی ڕۆژی دادگایی دایە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
لە ئیستا دا بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بەم کیسەوە پێوەندی بە کۆمەڵێک پارێزەرەوە کردووە و بڕیارە پارێزەریی دۆسیەکە وەئەستۆ بگرن.

 

https://www.facebook.com/Kurdnational/videos/1472676834182006

بابەتی پێشووکتێبە چاپکراوەکانی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان
بابەتی دواترسەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک مەسعوود بارزانی و پارتی دێموکراتی کوردستان دەکا.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
گیدعۆن ساعر و یەهوودا بن‌یوسف لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیی کورد و جوو پێداگریان کرد. کۆتایی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەیوەندیی کورد–جوو لە لەندەن؛ جەخت لەسەر گواستنەوە لە گفتوگۆ بۆ هاوکاریی درێژخایەن شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆژی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پێوەندیی کورد و جوو لە لەندەن بەشداری کرد پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هەموو کوردستان لە خەمی سنە دایە. پەیامی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی‌ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی، نووسەر و وەرگێڕی کورد، لە سەقز کۆچی دوایی کرد سەید برایم سەقزی؛ دەنگێک کە بوو بە بەشێک لە بیرەوەریی کوردستان ٣ی خەرمانان؛ «ڕۆژی شەهیدانی ژینگەی کوردستان»، بەڵگەیەک لەسەر دوژمنایەتی ڕژێمی ئێران لەگەڵ ژینگەی کوردستان و پارێزەرانی عەقڵیەتێکی سیاسیی کۆن و دۆڕاو بۆ بازسازیی ئێرانێکی داڕماو پەیامی پیرۆزبایی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ٤٦ ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان کچە کوردی بەختیاری ناهید بوستانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان، وەک وتەبێژی فراکسیۆنی سەوزەکان لە ئە... ئەرشیفی بڵاوکراوەکانی کۆمەڵەی ژ.ک و کۆماری کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان: هێرشە درۆنییەکانی ڕژێمی داگیرکەری ئێران بۆ سەر دامەزراوە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ب... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان مەحموود ئاغای سەیفی قازی، کوڕی ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیفی قازی" وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان" کۆچی دوایی کرد.