پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە, بەیاننامەی هاوبەشی ٧ حیزبی کوردستانی.

پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە

کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی کوردستان!
ڕزگاریخواز و سەربەخۆخوازان!

چەند ڕۆژێکە چەتە بیرتاریکەکانی سوپای سوریا بە ناڕەوا و بەبێ بیانۆ پەلاماری هەردوو گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب دەدەن، کوێرانە تۆپبارانی گەڕەکەکان دەکەن و دەست لە خەڵکی سڤیل و لاشەڕ ناپارێزن؛

ئەو چەتانە پێشتر لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی داعش و عەمشات و سوڵتان موراد بوون، بەڵام هەنووکە بە فەرمانی تورکیا لە نێو سوپای حکومەتی ڕاگوزەری سوریا ڕێکخراون و بۆ لێدانی کوردانی ئازادیخواز ئەرکدارکراون و نایانەوێت کورد لەسوریادا هاوبەش و هاونیشتمانی بێت.

ئەو چەتانە پێشتر ڕەشەکوژی عەلەوی و دروزەکانیان ئەنجام داوە، ئێستاش دەیانەوێت بە هەمان شێوە تاوانی ڕەشەکوژی دژ بە ژن و منداڵی کوردانی گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود ئەنجام بدەن، بۆیە پشتیوانیکردن لە کوردانی ڕۆژئاوا ئەرکێکی نەتەوەیی، نیشتمانی و مرۆڤایەتییە و وا دەخوازێت کە هەموومان پشتیوانیان لێ بکەین و دەنگی ناڕەزایی و تووڕەیی دژ بەو تیرۆریستانە بەرز بکەینەوە.

کوردستانیانی وڵاتپارێز، هەرچەندە کە هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا زۆر دلێرانە بەرسنگیان لە هێڕش و پەلاماری ئەو چەتانە گرتووە و ڕێیان پێ نەداون کە هەنگاوێک پێشڕەوی بکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەو دوو گەڕەکە گەمارۆدراون و ماوەی شەش مانگ زیاترە کە هاتن و چوون سنووردار کراوە و ڕێی خۆراک و پێداویستییان لێگیراوە، لەم پێوەندەدا ئێمە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهان دەکەین کە گوشارەکانیان لەسەر حکومەتی سوریا چڕ بکەنەوە و ڕێی ڕەشەکوژی کوردانی لێ بگرن، بەتایبەتیش داوا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرەنسا دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان بەرامبەر بەوانەی شەڕی تیرۆریستانیان کرد، جێبەجێ بکەن.

ناوی لایەنەکان:
١- حزبی ڕزگاریی کوردستان
٢-پارتی سەربەستیی کورستان
٣- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
٤- تەڤگەرە خوەبوون
٥- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
٦-بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٧-بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان

٨-١-٢٠٢٦

بابەتی پێشوولایەنە سەربەخۆییخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵات دەکەن
بابەتی دواتربەیانیە، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: هێرشی مووشەکی بۆ سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان مەحکووم و شەرمەزار دەکەین.

Leave a Reply

تاریخ کوردی و میلادی
نوێترینەکان
کوردەکان لە لەندەن لە تەنیشت ئیسرائیلیەکان وەستان و ئالای کوردستان بۆ پشتیوانی لە جوو بەرز کرایەوە ناسیۆنالیزمیی کورد: هێزی ڕزگاریدەر و داینەمۆی بزووتنەوەی سەربەخۆیی ڕاگەیەندراوی  پارتی سەربەخۆیی کوردستان و پارتی سەربەستیی کوردستان سەبارەت بە لەسێدارەدانی "یەعقوب کەریمپوور" ، "ناسر بەک... دیداری سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ کۆمەڵەی کوردی بریتانیا ، ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد ، ناوەندی پارێزەر... بەیاننامەی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە زانکۆی LSE ی لەندەن سێمینارێک بۆ نووسەری ناوداری کورد بەختیار عەلی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە گەڵ نوێنەرانی کوردی قەزاقستان د. فاروق ڕەفیق، نووسەر و ڕووناکبیری کورد کۆچی دوایی کرد. بەشداریی شاندێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە ڕێوڕەسمی پرسەی شەهید غەزاڵ مەولان  لەشاری فرانکفۆرتی ئاڵمان. شاعیری گەورەی کورد رەفیق سابیر لە قەڵادزێی زێدی خۆی بە خاک سپێردرا. بە بەشداریی سکرتێری گشتیی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،ساڵیادی تاوانی قەڵادزێ"٢٤ی ٤" لە لەندەن بەرز و بەڕێز ڕاگیرا. پەیامی پیرۆزبایی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەخۆیی کوردستان بە بۆنەی ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی. بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان لە کۆنفڕانسی ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە بێرمینگھام بە بەشداریی هەیئەتێکی پارتی سەربەخۆیی کوردستان،یادی ئەنفال لە لەندەن کرایەوە . پارتی سەربەخۆیی کوردستان، هێرشەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوو...